فڕۆکەکانی تورکیا؛وێستگەی شەمەندە فەری عەفرینیان بۆردمان کرد

فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا وێستگەی شەمەندەفەری گوندی ئەستێریا-ی هەرێمی عەفرینیان بۆردمان کرد.

 

فڕۆکەکانی سوپای تورکیا دوێنێ وێستگەی شەمەندەفەری گوندی ئەستێریا-ی هەرێمی عەفرینیان بۆردمان کرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردمانەدا ئەو شوێنە بەتەواوی لەناوچو.

ئەو وێستگەی شەمەندەفەرە لە کۆنترین شوێنەواری ئەو ناوچەیە کە مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩١١کە ئەکەوێتە سەر رێگای شام/دەمیشق، حەلەب و تورکیا.