قه‌سه‌ده: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ٣٤ چه‌ته‌ی داعش كوژراون
قه‌سه‌ده كه به‌رده‌وامه له دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٣٤ چه‌ته‌ی داعش له سنووری دێره‌زۆر كوژراون.
قه‌سه‌ده كه به‌رده‌وامه له دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٣٤ چه‌ته‌ی داعش له سنووری دێره‌زۆر كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری بڵاوكرده‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر» دژ به چه‌ته‌كانی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات ده‌ستی پێكردووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
«له به‌ره‌كانی باغۆز، به‌حره و هه‌جین به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ڕی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كانی داعشدا ڕوویدا. رێكخراوی تێرۆریستی داعش سوودی له تۆز و ڕه‌شه‌با وه‌رگرت و به ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ته‌كانییه‌وه له هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه هێرشی كرده سه‌ر خاڵه‌كانی ئێمه. شه‌ڕڤانانمان وه‌ڵامی هه‌موو هێرشه تێرۆریستییهكانیان دایه‌وه و له ئه‌نجامدا ده‌یان چه‌ته كوژران و بریندار بوون و زۆر چه‌ته‌ش هه‌ڵاتن. له لایه‌كی دیكه‌وه ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی تێرۆریستان كه ده‌یانویست له نێو شه‌ڕڤانانی ئێمه بیانته‌قێننه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌كانیان ته‌قێنرانه‌وه. له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی به مووشه‌ك بنكه‌كانی تێرۆریستانیان كرده ئامانج و ٣ بنكه‌یان ڕووخاندنن.
ئامار:
٣٤ تێرۆریست كوژران
٣ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و ٣ بنكه‌ی تێرۆریستان ته‌قێنرانه‌وه.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ٨ شوێنیان بۆردومان كرد.»
s.m