كانتۆنی گرێسپی: له‌ دژی هێرشه‌كانی توركیا ده‌وه‌ستینه‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی گرێسپی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و ڕایگه‌یاند، له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بێده‌نگ نابن.

ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی گرێسپی به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و كه‌سایه‌تیی عه‌شیره‌ته‌كانی عه‌ره‌ب دژی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر كانتۆنی گرێسپی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا. 

«ئێمه‌ بێده‌نگ نابین»

هێڤین ئیسماعیل هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ لێدوانه‌كه‌ی دا و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی بۆ سه‌ر ناوچه‌ ئارامه‌كانی باكووری سووریا ئیدانه‌ كرد و گوتی: «له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین هێرش له‌ ڕێی مووشه‌ك و گوله‌بارانكردنه‌وه‌ دژی چه‌ندین ناوچه‌ی باكووری سووریا كراون. له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕڤانێك شه‌هید بووه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه‌.»

«ئێمه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كانتۆنی گرێسپی به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ ئه‌م هێرشه‌ بێ وه‌ڵام نه‌مێنێته‌وه‌. ئاماده‌ین گه‌ل و ده‌ستكه‌وته‌كانمان بپارێزین كه‌ له‌ سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان به‌ده‌ستمان هێناون.»

ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی گرێسپی داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كان كرد له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ بێده‌نگ نه‌بن و هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كان. 

لێدوانه‌كه‌ به‌ درووشمه‌كانی به‌رخۆدان و سڵاوكردن له‌ به‌رخۆدانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كۆتایی هات.

s.m