پارتی و لایەنە سیاسییەکانی كانتۆنی عەفرین له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، بێدەنگی کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین وەک مەترسی ناوده‌به‌ن و ئه‌و بێ هه‌ڵوێستییه‌یان به تووندی شەرمەزار کرد.
به‌یاننامه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كانتۆنی عه‌فرین، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا دوێنێ له بەردەم بینای ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی كانتۆنی عەفرین لە لایەن ڕەشید شێبان، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکارەوە خوێندرایەوە.
لە بەیاننامه‌كه‌دا هاتووە؛ ١٦ ڕۆژە سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی ئەلقاعیدە بە هەموو هێزی ئاسمانی و وشکانی خۆیان و بە بەکارهێنانی چەکی ڕێگەپێنەدراو هێرشێکی نامرۆڤانەیان کردووەتە سەر هەرێمی عەفرین. بەهۆی ئەو هێرشانەوە بە سەدان هاوڵاتی کوژراو و بریندار بوون کە لە ناویاندا ژن، منداڵ و بەساڵاچوو هەیە. هەروەها زیانێکی زۆری مادی گەیشتووە به ژێرخانەکانی ئەو ناوچە و بە سەدان ماڵ، قوتابخانە، مزگەوت و شوێنەواری مێژوویی ناوچەکە وێران كراون. تا ئێستاش کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی هیچ هەڵوێستێکیان نەنواندووە.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی عه‌فرین ڕایانگه‌یاند؛ ئەم هێرشانەی سوپای تورکیا و پاشماوەکانی داعش و ئەلقاعیدە بە هاوپەیمانه‌تیی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئه‌نجام ده‌درێن..
«دەوڵەتی تورکیا بەم هێرشانە ده‌یه‌وێت پێگەی کورد لە باکووری سووریا لاواز بکات و دێمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و جارێکی دیکە وەک نەریتی سوپای عوسمانی ناوچەکە داگیر بکات.»
لەکۆتایی بەیاننامه‌كه‌دا هاتووە؛ جارێکی دیکە هێرشەکانی سوپای تورکیا و چەتەکان بە تووندی شەرمەزار ده‌كه‌ین و ڕای ده‌گه‌یه‌نین کە هێرش بۆ سەر عەفرین هێرشه بۆسەر هەموو سووریا. داوا لە کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی ده‌كه‌ین کە له به‌رانبه‌ر هێرشەکانی سوپای تورکیا بێ دەنگی بشکێنن و ڕێ له داگیرکاری تورکیا لە ناوچەکە بگرن.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یان ده‌ركردووه:
- پارتیی دێمۆكراتیی کورد لە سووریا (ئەل پارتی)
- پارتیی دێمۆكراتیی پێشڤه‌ڕۆی کورد لە سووریا
- پارتیی دێمۆكراتیی کوردی سووریا
- پارتیی یه‌كێتیی دێمۆكراتی (پەیەدە)
- پارتیی یه‌كێتیی دێمۆكراتیی کوردی سووریا (یەکێتی)
- ناوەندی پەیوەندییە دیپلۆماتییه‌كانی تەڤدەم له عەفرین
- یەکێتیی نیشتمانیی دێمۆكرات.
ش. م