له‌ بنكه‌یه‌كی پۆلیسی جه‌رابلووس ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا

له‌ بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ نزیك مزگه‌وتی حه‌سه‌ن له‌ شارۆچكه‌ی جه‌رابلووس-ی ڕۆژئاوای كوردستان كه‌ له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا دایه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان لایه‌نی كه‌م ٩ كه‌س بریندار بوون.

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ بنكه‌یه‌كی پۆلیسی شارۆچكه‌ی جه‌رابلووس ته‌قیه‌وه‌. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان وه‌رگیراون، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ لایه‌نی كه‌م ٩ كه‌س بریندار بوون.

ناوی برینداره‌كان: فادی عه‌بد مه‌جید (٢٩ ساڵان)، عیسا محه‌مه‌د (٣٢ ساڵان)، جه‌مال حوسێن (٢٨ ساڵان)، عه‌بد هادی سابری (٢٤ ساڵان)، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج (١٨ ساڵان)، عه‌بد عه‌زیز خدر، محه‌مه‌د هنداوی (٣٤ ساڵان)، فه‌ره‌ح هنداوی (١٨ ساڵان) و محه‌مه‌د ڕه‌جه‌ب.

s.m