له شارۆچكه‌ی حه‌جین ٥ چه‌ته‌ی داعش كوژران
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له گوندی شهجهل-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌جین كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی داعشیان كرده ئامانج و ٥ چه‌ته كوژران.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له گوندی شهجهل-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌جین كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی داعشیان كرده ئامانج و ٥ چه‌ته كوژران.
قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) به پشتیوانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به داعش، له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئانها، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له گوندی شهجهل-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌جین بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی داعشیان كردووه‌ته ئامانج و ٥ چه‌ته كوژراون. حه‌جین، گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی سنووری دێره‌زۆره كه له‌ژێر داگیركاری چه‌ته‌كانی داعش دایه.
قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له لایه‌ن قه‌سه‌ده ده‌ستی پێكرد. شه‌ڕڤانان له ڕۆژانی ڕابردوودا له گوندی باخۆز-ی ناوچه‌كه هێڵی به‌رگریی چه‌ته‌كانی داعشیان كۆنتڕۆڵ كرد.
s.m