به ده‌ستپێشخه‌ریی یه‌كێتیی ڕاگه‌یاندنی ئازاد (YRA) له شه‌هیدگه‌ی ده‌لیل سارۆخان له شاری قامیشلۆ مه‌ڕاسیمی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی مێدیای ئازاد هۆگر محه‌مه‌د، دلئیشان ئیبیش و ڕزگار ده‌نیز كرایه‌وه كه ڕێكه‌وتی ١٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ له كاتی ڕووماڵكردنی شه‌ڕی نێوان چه‌ته‌كانی داعش و شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده)، به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژیی چه‌ته‌كان شه‌هید بوون.
مه‌ڕاسیمه‌كه به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، دواتر دڵشاد جوودی یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ئانها) وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و باسی تێكۆشانی سێ شه‌هیده‌كه‌ی كرد و گوتی: «ئه‌م شه‌هیدانه ڕووماڵی بارودۆخی كۆچبه‌رانیان ده‌كرد كه به‌هۆی دڕندایه‌تی داعش و ڕژێمی سووریا ڕایانده‌كرد. ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێی ڕاستی درێژه‌یان به خه‌باتی خۆیان ده‌دا.»
جوودی گوتیشی: «له ئه‌نجامی شكستی هێزه تاریكپه‌رسته‌كان كه نه‌یانتوانی له به‌رانبه‌ر سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕڤانان خۆیان ڕاگرن، به ڕێبازی چه‌په‌ڵ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كرده سه‌ر كۆچبه‌ران و هاوڵاتییانی سیڤیلیان كردنه ئامانج. هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌و هێزه تاریكپه‌رستانه په‌یامنێران بوون كه ڕاستییه‌كانیان ده‌گواسته‌وه و دڕندایه‌تیی چه‌ته‌كانیان ئاشكرا ده‌كرد. له ئه‌نجامدا ٣ په‌یامنێری ئاژانسه‌كه‌مان شه‌هید بوون.»
دواتر هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی ڕاگه‌یاندنی ئازاد سیپان جان قسه‌ی كرد و گوتی: «ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه شه‌هیدان هۆگر محه‌مه‌د، دلئیشان ئیبیش و ڕزگار ده‌نیز تیایدا شه‌هید بوون، ئێستا به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و كۆتایی به تێرۆر ده‌هێنرێت. توركیا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات دڕندایه‌تیی خۆی له جیهان بشارێته‌وه، بۆیه ئازادیی ڕۆژنامه‌وانی پێشێل ده‌كات. پێویسته ئێمه قاره‌مانه‌تیی شه‌هیدانی ڕۆژنامه‌وانی له‌بیرنه‌كه‌ین. ئێمه به گه‌لی خۆمان ده‌ڵێین كه هه‌رگیز كامێرای هاوڕێیانمان له‌سه‌ر عه‌رد نامێنێته‌وه و به شوێنپێی ئه‌واندا ده‌چین.»
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا فه‌یسه‌ل محه‌مه‌د باوكی شه‌هید هۆگر محه‌مه‌د له میانه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «سه‌رم به‌رزه به شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌م. ڕێی شه‌هیدبوون نابێته به‌شی هه‌موو كه‌س و له‌پێناو ئازادی پێویسته گیانی خۆمان فیدا بكه‌ین. من سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی كورد و هه‌موو ڕۆژنامه‌وانان ده‌كه‌م.»
s.m