له‌ ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین ٢٣ سه‌رباز و چه‌ته‌ كوژران

هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له‌ دژی گونده‌كانی دێرسوان، عه‌ره‌بوێران-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شیێ و گردی شیمشه‌ك له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ شكێنران. له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕدا ٢٣ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران.

سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، دوێنێ ٤ جار هێرشیان كرده‌ سه‌ر گونده‌كانی دێرسوان، عه‌ره‌بوێران-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شیێ و گردی شیمشه‌ك. شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده‌ سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان شكاند. ڕاگه‌یه‌نرا له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا لانی كه‌م ٢٣ سه‌رباز و چه‌ته‌ كوژراون.

ش. م