لەعەفرین هێرش کرایەسەرخاڵی پشکنینی پۆلیس وسەربازانی سوپای تورکیا

لەعەفرین کە لەژێرداگیرکەری دەوڵەتی تورکیای داگیرکەروچەتەکانیدایە لەدژی خاڵی پشکنینی پۆلیس و سەربازانی سوپای تورکیا چالاکی ئەنجامدرا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەتەیەک کوژرا ویەکێکی دیکەش برینداربوو.

لە گەڕەکی مەحمودیەی عەفرین لەدژی خاڵی پشکنینی پۆلیس وسوپای تورکیای داگیرکەرو چەتەکانی هێرشێک پێکهات.

بەپێی ئەوزانیارییانەی کە سەرچاوەهەرێمییەکان بەئاژانسی هەواڵی فوراتیان ڕاگەیەندووە، هێرشەکە دوانیوەڕۆئەنجامدراوە. لەوچالاکییەدا چەتەیەک کوژراوە ویەکێکی دیکەش برینداربووە. تائیستا نەزانراوەکە ئەوهێرشە کێ ئەنجامی داوە.

وێنەی چەتەکوژراوەکە گەیشتووەتە دەستی ئاژانسی هەواڵی فورات، بەڵام بەهۆی هەستیاری وێنەوە ئاژانسەکەمان وێنەکە بڵاوناکاتەوە. لەوێنەکەدا دەردەکەوێت کە ئەوچەتەیە گولە بەرسەری کەوتوو.

ک-ش