لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ۱۰ دەستەی خۆسەر پێکدەهێنرێن
دەستەی بەڕێوەبەری خۆسەر دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامادەکاری دەکات تا ۱۰ دەستەی خۆسەری و ۷ نوسینەگەی ناوچەیی ڕابگەیەنێت.
دەستەی بەڕێوەبەری خۆسەر دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامادەکاری دەکات تا ۱۰ دەستەی خۆسەری و ۷ نوسینەگەی ناوچەیی ڕابگەیەنێت.
بەڕێوەبەری خۆسەر دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە لە ڕێککەوتی ٦ی ئەیلولی ۲۰۱۸ لە شارۆچکەی عەین عیسای ڕۆژئاڤای کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی-مەسەدە دامەزرابوو و دوای هەڵبژاردنی هاوسەرۆکان و دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەن، بڕیار درا بوو لە ماوەی ۲۱ ڕۆژدا ۱۰ دەستەی خۆسەر پێکبهێنرێن.
لە ئێستاشدا کۆمیتەی ئامادەکاری ئاواکردنی ئەو دەستانە، کە لە ۷۰ ئەندام پێکدێت و نوێنەرایەتی سەرجەم شار و ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەن، کاری چڕ و پڕ بۆ ڕاگەیاندنی ئەو ۱۰ دەستەیە و ژمارەیەک نوسینگەی ناوچەیی دەکات.
کۆمیتەی ئامادەکار ڕایگەیاندوە: ئامادەکاریەکانیان بۆ ڕاگەیاندنی ۱۰ دەستەی خۆسەر و ۷ نوسینگەی ناوچەیی بەرەو کۆتایی دەچێت و بەم زوانە ڕادەگەیەندرێن و ئەو دەستە و نوسینگانە لە بوارەکانی بەڕێوبەرەی و ئیداری، خزمەتگوزاری، تەندروستی و پەروەردە خزمەت بە گەل دەکەن و دەبنە چاودێر بەسەر ئیدارە و بەڕێوەبەری و بازار و گوزەرانی گەل. هاوکات ئەو دەستە و نوسینگانە لە باکور و ڕۆژەهەڵاتی سوریا دەبنە هەماهەنگکاری نێوان گەل و بەڕێوەرەیە خۆسەریەکان.
هـ.هـ