جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەى تەندروستیی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ٣ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە، کە پیاوێک و ژنێک لە حەسەکە و پیاوێک لە قامیلشۆ بوون.
جوان مستەفا باسی ئەوەیکرد، لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٥٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کە ٣١ کەسیان پیاو و ٢٧ کەسیان ژنن.
جوان مستەفا باسی ئەوەیکرد، ١٦ تووشی تری ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە گشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەزار و ٢٠٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٨ کەسیان گیانیان لە دەستداوە و ٣٥٠ کەسیشیان چاکبوونەتەوە.
ژ.ت