لە باسک پیلانگێڕی شەرمەزار کرا: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
سەندیکای پشتیوانی کرێکاران لە وڵاتی باسک وێڕای شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و داوای ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
سەندیکای پشتیوانی کرێکاران لە وڵاتی باسک وێڕای شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و داوای ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
سەندیکای پشتیوانی کرێکارانی وڵاتی باسک لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدا.
لە میانەی چالاکییەکەدا پەیامێک بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد خوێنرایەوە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندرا کە ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ بەدواوە لەژێر گۆشەگیرییەکی ڕەهادایە و لەم سەردەمە قەیراناوییەدا کردەوە نایاساییەکان و گۆشەگیری نامرۆڤانە دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان شەرمەزار دەکەین.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە، "لەگەڵ سەندیکا، ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی جیهان، دەمانەوێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و کێشەی کورد بە ڕێبازێکی سیاسی چارەسەر بکرێت."