لە قامیشۆ و حەسەکە لە دژی پیلانگێریی رێپێوان سازکرا

دانیشتوانی قامیشلۆ و حەسەکە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم رێپێوانیان سازکرد.

لە قامیشۆ بە هەزاران کەس لە دژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم کۆبوونەوە. رێپێوانەکە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێریی نێونەتەوەیی سازکرا، لە چوارڕێیانی عوسمان سەبرییەوە دەستیپێکرد.

لە شار و شارۆچکەکانی وەک تل کۆچەر، دێرک، گرکێ لەگێ، چلاغا، تربەسپی، قامیشلۆ و عامودێی کانتۆنی جزیرەوە بە هەزاران کورد، عەرەب، سوریانی، نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان و بەڕێوەبەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە کانتۆنەکە بەشداربوون تیایدا.

لە رێپێوانەکەدا وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پلاکاردەکان بە نوسراوی "ئازادی بۆ رێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، "بە گیانی بەرخودانی زیندانەکان رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد دەکەین"، "ئازادیی سەرۆک ئاپۆ ئازادیی گەلە"، "ئێمە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزار دەکەین و داوای ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان دەکەین" بەرزکرابوونەوە.

لە کۆتایی رێپێوانەکەدا لە چوارڕێیانی روبار گردبوونەوە سازکرا.

حەسەکە

گەلان لە حەسەکەش بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێریی نێونەتەوەیی رێپێوانیان کرد.

بە هەزاران کەس لە تل تەمر، دربێسی، هۆل، تلکۆچەر، تل بەراک و شەداد لەپێناو شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی بەرەو حەسەکە رۆیشتن.

رێپێوانەکە کە تیایدا کەمئەندامانی سەنگەر، ژنان و کەسایەتی ئایینییەکان پێشەنگایەتیان دەکرد لە گۆڕەپانی شەهید ئارین میرکانەوە دەستیپێکرد. بەشداربوانی رێپێوانەکە پلاکارد بە نوسراوی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد"، "نا بۆ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، بەڵێ بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان"یان بەرزکردەوە.

دوای رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ختۆ گردبوونەوە سازکرا.