لە بەرەی هەجین لە دێرەزۆر شەڕ قورسە

چەتەکانی داعش لە بەرەی شەڕی هەجین هێرشیان کردە سەرسەنگەرەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە. ئەوهێرشانەی داعش لەلایەن شەڕڤانانەوە وەڵام درایەوە و هێرشەکانیان تێکشکاند. قەسەدە رای گەیاند کە ژمارەیەکی زۆرچەتەی داعش کوژراون.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە سەربازییەکانی قەسەدە وەرگیراوە، چەتەکانی داعش لە هەجین لە خراپ بوونی کەش وهەوا وگردەلوول کەڵک وەردەگرن وهێرش دەکەنە سەرسەنگەرەکانی شەڕڤانان. دوابەدوای وەلامی شەڕڤانان شەڕێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و چەتەکانی داعشدا هاتە ئاراوە.

'هێرشەکان تێکدەشکێن'

چەتەکانی داعش دوێنێ بە ژمارەیەکی زۆر زرێپۆشی سەربازی وهەێزێکی زۆرەوە هێرشیان کردە سەرسەنگەرەکانی شەڕڤانانی قەسەدە. هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە ئەوهێرشانەیان تێکشکاند. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا ژمارەیەکی زۆرچەتە کوژراون و چەندین زرێپۆش و تانکی چەتەکانی داعش تێکشکێندراون.

ک-ش