لە دێرەزۆر هێرشی چەتەکان تێکشکێنرا و چەندین چەتەش کوژران

چەتەکانى داعش لە دێرەزۆر هێرشیان کردە سەر سەنگەری شەڕڤانانى قەسەدە، بەڵام هێرشەکەیان لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێنرا و چەندین چەتەش کوژران.

چەتەکانى داعش لە دێرەزۆر بە سوودوەرگرتن لە زریانى خوڵ بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە بەرەکانى باغوز و هەجین-ەوە لە  هێرشیان کردە سەر سەنگەری شەڕڤانان. شەڕڤانان بەرەنگاری هێرشی چەتەکان بوونەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند.

تەنها لە بەرەی شەڕی هەجین چەتەکان تەرمی ١٠ چەتەى خۆیان بەجێهێشتووە، کە تەرمەکانیان کەوتووەتە دەست شەڕڤانان.

هەروەها ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکانى چەتەکان لە هەر دوو بەرەى شەڕەکەدا تەقێنرانەوە.

لە بەرەکانى شەڕ لە باغوز و هەجین شەڕ بەردەوامە.

ر.م