لە دێرەزۆر ١٩ چەتەی داعش دەستگیرکران

یەکەی دژە تیرۆر (یات - YAT)ی سەر بە یەپەگە لە دوو شارۆچکەى دێرەزۆر لە دژی چەتەکانی داعش دەستی بە ئۆپراسیۆنکرد. لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنەدا ١٩ چەتە بە چەکەکانیانەوە دەستگیرکران.

بەپێی راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا یەکەکانی دژە تیرۆر (یات) و هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە شارۆچکەکانی دشیشیا و سوارێ لە دێرەزۆر لە دژی چەتەکانی داعش ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا.

لەو راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا ١٩ چەتە دەستگیرکران و دەستیش بەسەر چەکەکانیان و جبەخانەکانیان دا گیرا".

ئەو چەک و جبەخانەیەى دەستی بەسەردا گیراوە بریتین لە:

"١ دۆشکای (١٢.٥)

٢ بی – ٧

١ ئەی کەی – ٤٧

١ ئێم ١٦

١ چەکی نیشانەشکێنی

١ بی کەی سی

٣ بۆمب

چەندین فیشەک و مەغزەنی جۆراجۆر".

ژ.ت