لە دێرەزۆر ٢ چەتە دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا گیرا
یەکینەکانی دژە تیرۆر لە ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتدا لە ٢٩ی ئەیلولدا لە دێرەزۆر ٢ چەتەی داعشیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر ژمارەیە چەک و تەقەمەنیدا گرت.
یەکینەکانی دژە تیرۆر لە ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتدا لە ٢٩ی ئەیلولدا لە دێرەزۆر ٢ چەتەی داعشیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر ژمارەیە چەک و تەقەمەنیدا گرت.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەبارەی ئۆپەڕاسیۆنی تایبەتی دژە تیرۆر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "لە ٢٩ی ئەیلول یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات) لە هەرێمی دێرەزۆر لە بەرانبەر شانەیەکی داعش ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا دوو چەتە بە ناوەکانی گەنام محەمەد ئەلهامدی و محەمەد ئەلهامدی دەستگیرکران و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیش دەستیان بەسەردا گیرا.
جەبخانەیە لەم شتانە پێکدێن:
یەک ئەی کەی – ٤٧، رەختێک، ٤ مەخزەنی ئەی کەی ٤٧ و مەخزەنێکی دەمانچە و ٤ تەلەفۆن و ژمارەیەک بەڵگەنامە."
ف.ق