لە ڕاجۆ-ی عەفرین ،٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژران وبریندار بوون.

لە گوندی ئادێما وئیلبسکێ-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین ، شەڕڤانان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا ولە ئەنجامی ئەو چالاکییە ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٥ سەربازی دیکە بریندار بوون.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە ئامانجی داگیرکردنی عەفرین کەوتە ناو ٢٧مین ڕۆژی خۆێدا، لە چەندین شوێنی هەرێمەکەدا شەڕبە دژواری بەردەوام ئەکات، بەرە بەیانی ئەمڕۆلە گوندی ئادێما و ئیلبسکێ-ی ناوچەی ڕاجۆ، شيڕڤانانی هەسەدە چالاکیێکیان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییە ٢ سەربازی تورکیا کوژران و٥ی سەربازی دیکەش بریندار بوون، و هەروەها ئۆتۆمۆبیلێکی هەڵگری دۆشکای سوپای تورکیا لە لایەن شەڕڤانانەوە تێکشکا.