نیشانه‌كانی تێكشكانی سوپای توركیا له عه‌فرین
ئۆپه‌راسیۆنی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین كه له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ سه‌رماوه‌ز ده‌ستی پێكرد، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی ئازادی ڕووبه‌ڕووی شكست كرایه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین كه له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ سه‌رماوه‌ز ده‌ستی پێكرد، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی ئازادی ڕووبه‌ڕووی شكست كرایه‌وه.
به سه‌دان سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا له ئه‌نجامی شه‌ڕی عه‌فرین كوژران و به ده‌یان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش تێك‌شكێنران.
به‌پێی ئامارێك كه ئانها به گرافیك بڵاوی كرده‌وه، له‌نێوان ٢٠ی كانوونی دووه‌م تا ٧ی شوبات\٣٠ی به‌فرانبار تا ١٩ی ڕێبه‌ندان، لانی كه‌م ٦٦٩ سه‌ربازی توركیا و چه‌ته‌كانیان كوژراون كه له‌نێویاندا ئه‌فسه‌ر و سه‌رچه‌ته هه‌ن.
له ماوه‌ی مانگێكدا، ٤٣ تانك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕی تێك‌شكێنران. ٢٢ تانك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش گورزییان لێ دراوه.
ش. م