هه‌سه‌ده ئاماری به‌رخۆدانی ئه‌مڕۆی عه‌فرینی ئاشكرا كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ئاماری به‌رخۆدان و شه‌ڕی ئه‌مڕۆی عه‌فرینی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند: له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و تانك تێكشكێنراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ئاماری به‌رخۆدان و شه‌ڕی ئه‌مڕۆی عه‌فرینی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند: له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و تانك تێكشكێنراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری بیست و هه‌شته‌مین ڕۆژی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی ئاشكرا كرد. هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و تانكی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر تێكشكێنراون.
ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌سه‌ده وه‌هایه:
به‌ره‌ی عه‌فرین
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره و داعش به چه‌كی قورس گوندی ستێرك-یان كرده ئامانج. هێرشه‌كه تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر گونده‌كه به‌رده‌وام بوو، له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆر به ماڵی هاوڵاتیان گه‌یشت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر به ئاسمانی عه‌فریندا سوڕانه‌وه. كاتژمێر ٣:٣٠ سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له شاری عه‌زاز-ه‌وه گونده‌كانی جوقێ و ستێرك-یان كرده ئامانج.
به‌ره‌ی جندرێس
شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕڤانانی ئێمه له ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی دێوا، له كاتژمێر ٣:٣٠دا ٤ ئۆتۆمبێلی سوپای توركیای داگیركه‌ریان كرده ئامانج و به ته‌واوی تێكیانشكاندن.
دیمه‌نی تێكشكاندنی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان:
هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه وێنه‌ی ئه‌و منداڵانه بڵاوكرایه‌وه كه سوپای توركیا له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین بۆ شه‌ڕ به‌كاریان دێنێت. له وێنه‌كاندا دیاره كه گرووپێك منداڵ له‌نێو ئامێره سه‌ربازییه‌كاندان و له‌وێوه هه‌رێمی جندرێس تۆپباران ده‌كرێت.
سوپای توركیای داگیركه‌ر «گۆڕستانی عه‌بدولره‌حمان»ی كرده ئامانج و جارێكی دیكه ڕووی دڕندانه‌ی خۆی پیشان دا.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٧ی به‌یانی، فڕۆكه‌سیخووڕییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له ئاسمانی ناوچه‌كه گه‌ڕان.
له كاتژمێر ١٣دا، سوپای توركیای داگیركه‌ر گوندی سه‌ندیكانی به چه‌كی قورس كرده ئامانج.
له كاتژمێره‌كانی نیوه‌ڕۆدا، سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره و داعش هه‌وڵیاندا له به‌ره‌ی گوندی مه‌حه‌مه‌دیه پێشره‌وی بكه‌ن. له ئه‌نجامی وه‌ڵامی شه‌ڕڤاناندا شه‌ڕ هاته ئاراوه، سوپای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی گورزی قورسیان لێ درا. ته‌رمه‌كانی خۆیان له مه‌یدانه‌كه به‌جێهێشت و ڕایان‌كرد.
به‌ره‌ی شه‌را
شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له كاتژمێر ٢١دا، بۆمبارانی گوندی بافلوونه‌یان كرد و ماڵی هاوڵاتیانی سیڤیلیان كرده ئامانج.
به‌ره‌ی ڕاجۆ
شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانمان چاودێریی جموجۆڵی ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ریان كرد له گوندی كانیا باتمانێ و پاشان كردیانه ئامانج.
دوێنێ پاشنیوه‌ڕۆ، گوندی خه‌رابێ سۆرك له لایه‌ن سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره و داعش به چه‌كی قورس كرایه ئامانج. له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆر به ماڵی هاوڵاتیان گه‌یشت و مزگه‌وتی گونده‌كه ڕووخێنرا.
هه‌روه‌ها سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره و داعش گوندی حاجی خه‌لیل و ده‌وروبه‌ری چیای میرا-ی به چه‌كی قورس كرده ئامانج.
هێزه‌كانمان شه‌وی ڕابردوو له گوندی شادیا، كه‌مینێكیان له دژی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی دانا. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی و تانكێك به ته‌واوی تێك‌شكێنران. به ده‌یان سه‌رباز و چه‌ته كوژران.
به‌ره‌ی شیێ
هێزه‌كانمان شه‌وی ڕابردوو چاودێری جموجۆڵی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره و داعشیان كرد له ده‌وروبه‌ریی گوندی جه‌قه‌لا و كه‌مینیان دانا. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیایان تێك‌شكاند و هه‌موو سه‌رباز و چه‌ته‌كانی نێو ئۆتۆمبێله‌كه كوژران.
په‌یوه‌ندیی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی داعش و ئه‌لنووسره جارێكی دیكه به به‌ڵگه ئاشكرا بوو. ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته، دیمه‌نی چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره، كه سه‌ربازه برینداره‌كانی توركیا له به‌ره‌ی جندرێس ده‌گوازنه‌وه، بڵاوكرایه‌وه.
ش. م