هه‌سه‌ده ئه‌نجامی ڕۆژی هه‌ژده‌مینی به‌رخۆدانی عه‌فرینی ئاشكرا كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ ٩ سه‌ربازی توركیا و چه‌ته‌كانیان كوژراون. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی تێكشكێنراوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ ٩ سه‌ربازی توركیا و چه‌ته‌كانیان كوژراون. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی تێكشكێنراوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده ئه‌نجامی هه‌ژده‌مین ڕۆژی به‌رخۆدانی عه‌فرینی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ ٩ سه‌ربازی توركیا و چه‌ته‌كانیان كوژراون، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی تێكشكێنراوه.
ده‌قی ئه‌نجامنامه‌كه:
بلبلێ
دوێنێ له كاتژمێر ٣، تۆپبارانی گوندی چه‌له به سه‌ختی ده‌ستی پێكرد و چه‌ندین كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. سوپای توركیای داگیركه‌ر و گرووپه جیهادییه‌كان له كاتژمێر ٢٣:٠٠دا هه‌وڵیاندا له گوندی شێخروز-ه‌وه پێشڕه‌وی بكه‌ن. هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و شه‌ڕ هاته ئاراوه كه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو. هێزه‌كانمان گورزی تووندیان له دوژمن دا و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی له جۆری BMB به ته‌واوی تێكشكێنرا.
جندرێس
فڕۆكه سیخووڕییه‌كانی توركیای داگیركه‌ر له كاتژمێر ١١دا، له هه‌رێمی جندرێس و به تایبه‌ت له گوندی ئه‌لمه‌حمه‌دیه سوڕانه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌مان ئه‌و فڕۆكانه ٣ شتی ڕه‌شیان له نزیك خاڵی گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر سنوور فڕێ‌دا. به‌ڵام نه‌زانرا ئه‌و شته نامۆیانه چی بوون.
له كاتژمێر ١١دا، سوپای توركیا به شێوه‌یه‌كی سه‌خت گوندی دیر به‌لۆت و گوندی سندیاكا-یان تۆپباران كرد.
شیێ
یه‌كینه‌یه‌كی نیشانشكێنی هێزه‌كانمان، له ده‌وروبه‌ری گردی ئیزا چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌ربازی توركیای داگیركه‌ر كوژران.
له هه‌مان كاتدا، هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان له دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گردی ئیزا ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٧ سه‌ربازی توركیا كوژران. له دوای كاتژمێر ١٣:٠٠دا، سوپای توركیای داگیركه‌ر و گرووپه جیهادییه‌كان هه‌وڵیاندا به‌ره‌و گوندی حه‌ج بیلال بێن. هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و له ناوچه‌كه تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه. هاوكات له دوانیوه‌ڕۆدا، سوپای توركیا له ڕه‌یهانلی-یه‌وه گونده‌كانی چه‌قه‌لای تۆپباران كرد. هه‌تا ئێستاش تۆپباران به‌رده‌وامه.
ڕاجۆ
ناوه‌ندی هه‌رێمی ڕاجۆ جارێكی دیكه به سه‌ختی تۆپباران كرا. ٨ تۆپ له هه‌رێمه‌كه كه‌وتن و تا ئێستاش تۆپباران به‌رده‌وامه.
ش. م