ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر له باكووری سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی باخۆز
«له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و تێرۆریستانی داعشدا شه‌ڕی تووند ڕووی دا و چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو. له‌م شه‌ڕه‌دا تێرۆریستان هه‌موو جۆره‌كانی چه‌كیان به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له گورزی شه‌ڕڤانانی ئێمه بپارێزن. به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانانی ئێمه. سه‌ره‌ڕای سه‌ختیی شه‌ڕ، شه‌ڕڤانانمان ١ كیلۆ مه‌تر و ٥٠٠ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد. ١٥ خاڵیان دامه‌زراندن و ٥ مینیان پووچه‌ڵ كردنه‌وه كه له لایه‌ن تێرۆریستانه‌وه دانرابوون.
هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی بنكه‌كانی تێرۆریستانیان كرده ئامانج. له ئه‌نجامدا ٢ تێرۆریست كوژران و بنكه‌ی هاویشتنی مووشه‌ك «حه‌راری» ڕووخێنرا. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان تێك‌شكاند كه هه‌وڵی ده‌دا بێنێرنه نێو بنكه‌كانی شه‌ڕڤانان. تێرۆریستان به بی كه‌ی سی و مووشه‌كی حه‌راری هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه، هێرشه‌كان هیچ زیانێكیان نه‌بوو.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تی جارێكی دیكه بنكه‌كانی تێرۆریستانیان كردنه ئامانج. له ئه‌نجامدا ٣ بنكه‌ی تێرۆریستان كه هێرشیان ده‌كرده سه‌ر شه‌ڕڤانان ڕووخێنران. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك تێرۆریست كوژران و كارگه‌یه‌كیش ڕووخێنرا كه ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان ئاماده ده‌كرد.
له دوایین كاتژمێره‌كانی شه‌ودا شه‌ڕڤانان له دژی بنكه‌كانی چه‌ته‌كان له گوندی مه‌راشده چالاكییان ئه‌نجام دا. له‌وێ كۆگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی ڕووخێنرا و شه‌ڕڤانان كیلۆ مه‌ترێك پێشڕه‌وییان كرد.
له هه‌موو خاڵه‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه شه‌ڕی سه‌خت ڕوو ده‌ده‌ن، جار جاره تۆپباران ده‌كرێن. هه‌روه‌ها تێرۆریستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرش بكه‌ن، شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ش وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
به‌ره‌ی حه‌جین
لێره شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووده‌دات. له ئه‌نجامدا چه‌ندین تێرۆریست كوژراون كه هه‌ژماریان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. تێرۆریستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرش بكه‌نه سه‌ر شه‌ڕڤانان، به‌ڵام شه‌ڕڤانان وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه و تێرۆریستان ناچار ده‌كه‌ن پاشه‌كشه بكه‌ن. له‌م به‌ره‌یه شه‌ڕی ماوه ماوه ڕوو ده‌دات. تێرۆریستان چه‌كی قورس و مووشه‌كی حه‌راری به‌كاردێنن.
ئاماری شه‌ڕ:
- ٢٩ تێرۆریست كوژران
- بنكه‌یه‌كی هاویشتنی مووشه‌كی حه‌راری، ٣ بنكه‌ی تێرۆریستان، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و كۆگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی ڕووخێنران و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تێكشكێنرا.
- چه‌كێكی دۆشكه‌ی ١٢،٥ له‌گه‌ڵ هه‌زار فیشه‌كی، ٢٥ هه‌زار فیشه‌كی چه‌كی بی كه‌ی سی، ٤ تۆپهاوێژی ١٢٠ و ٢٠٠ تۆپی، ١٠٠ تۆپی هاوه‌ن، ٥ هه‌زار فیشه‌كی كڵاشینكۆف، ٢ سه‌به‌ته‌ی دۆشكه‌ی ٢٣، ١٠ سه‌به‌ته‌ی دۆشكه‌ی ١٤،٥ و سه‌به‌ته‌یه‌ك دۆشكه‌ی ١٢،٥.
- ٥ مین پووچه‌ڵ كرانه‌وه.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٤ هێرشیان ئه‌نجام دا.»
s.m