هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر گرێ سپی بەردەوامە

سوپای داگیرکەری تورکیا لەدوێنێ ئێواەرەوە بەچەکی قورس هێرشی کردووەتە سەر گرێ سپی و هێرشەکە بەردەوامە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەرگیراوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سوپای تورکیا لە بنکەسەربازییەکانی خۆی لەسەرسنوورەکانی نێوان باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان دەستی کردووەتەوە بەتۆپباران کردنی گرێ سپی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە سوپای تورکیای داگیرکەر شەوی ڕابردوو هێرشی کردبووە سەر ئەو شارە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەندامێکی هێزی خۆپاراستن شەهید بووە.

ک-ش