هەسەدە;ئاماری ۲٤ کاتژمێری بەرخودانی عەفرینی ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات -هەسەدە ئەنجامەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بەرخۆدانی سەردەمی ئاشکرا کرد؛هەسەدە ڕایگەیاند کە ئەگەری ئەوەهەیە کە سوپای تورکیا لە گوندی ئیرێندێ چەکی کیمیایی بەکار هێنابێت.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی(( بەرخۆدانی سەردەم ))ی عەفرین ١٥ سەربازی تورکیا کوژراوون.

دەقی بەیان نامەکەی هەسەدە :

(شێێ)

 

گوندی ئیرندێ-ناوچەی شێێ بەروە ڕووی هێرشی هەمەلایەنەی سوپای تورکیا وچەتەکانی ئەلقاعیدە و بەرەی نوسرە بویەوە؛ ئەگەری ئەوە هەیە کە سوپای تورکیا چەکی کیمیایی بەکار هێنابێت،لە ئەنجامی ئەوهێرشانەدا ژمارێک هاوڵاتی بریندار بوون کە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاڤرین کران.

لە بەرانبەرئەم هێرشانەدا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگە.

(شێراوا)

سوپای داگیرکەری تورکیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدالە شاری عەزازەوە ،گوندی عەنابکێ وجیلبیرێ-ی شێراوایان بە چەکی قورس تۆپ باران کرد.

(شێرا)

گوندی مێرمینێ لە کاتژمێرەکانی بەیانیەوە لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە تۆپ باران کراوە.لە ئەنجامی ئەو تۆپ بارانەوە مزگەوتی گەندەکە زیانی زۆری پێگەێشتووە.

هەروەها گوندی سارینجێکێ وکۆبیلکا لە لایەن سوپای تورکیا تۆپ باران کرا.

لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا تا ئیستا ژنێک ودووپیاو شەهید بوون و ژمارێک لە هاوڵاتیان بریندار بوون.

(بلبلێ)

لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانییەوە،گوندی حەسەن دێرا تۆپ باران کرا

(ڕاجۆ)

دانیشتوانی گوندی شادیا لە لایەن سوپای تورکیاوە هەڕەشەیەن لێکراوە کە ئەگەر گوندەکە چۆل نەکەن هەموتان ئەکوژرێن.

لە ساڵی ٢٠١٥ دا شەڕڤانانی یەپەگە بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانانەکانەوە گروپێکی چەتەی داعشیان لەو گوندە وەدەرنا و هەمویان بەرەو تورکیا هەڵهاتن. لە دیمەنەکاندا ئاشکرا بووە کە ئەوچەتانە ئیستاکە گەڕاونەتەوە بۆ نزیک گوندی شادیا و هەڕەشەرکوشتن لە خەڵک ئەکەن.

شەڕڤانانی هەسەدە لە گوندی قودێ وبێلیکا لە دژی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجام دا و لەو چالاکییەدا ١٣ لە نزیک گوندی قودی ٧ سوربازی سوپای تورکیا کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.

لە گوندی بلیکا ٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژراوون.

 

(جندرێس)

لە نزیک گوندی دێوا لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا شەڕ دەرکەوت، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ٢ چەتە کوژران.