هەسەدە، دەستگیرکردنی سەرچەتەیەکی بەریتانی ڕاگەیاند

هێزەکانی سوریای دیموکراتی هەسەدە، ڕایگەیاند: سەرچەتەی داعشی ئەلکساندا کوتی، کە بەڕەگەز بەریتانییە دەستگیر کردوە.


 ئەمڕۆ هەینی، "ڕێدور خەلیل"، بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیە گشتییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی هەسەدە، بە فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە:" لە ۲٤ مانگی کانونی دووەمی ڕابردوودا، هێزەکانیان لە کاتی هەوڵدانی بۆ هەڵهاتن بەرەو تورکیا، گەورە سەرچەتەی داعشی ئەلکساندا کوتی، بەڕەگەز بەریتانیان دەستگیر کردوە".

ڕێدور خەلیل، ئاشکرای کردوە:" چەندین گەورە بەرپرسی داعشمان دەستگیر کردوە، لەوانە کوتی، کە بە هاوکاری چەند دۆست و هاوڕێیەکی دەیویسە دەربازی ناو (....) سەر بە تورکیا بێت، بەڵام ویستەکەیمان پوچەڵکردوە و لەلایەن تیمێکی دژە تەرۆرەوە دەستگیرمان کرد و ئێستا لە ژێر لێکۆلینەوە دایە".

ڕۆژی ٥ شەممەی ڕابردوش، گەورە بەرپرسێکی ئەمەریکی، دەستگیرکردنی کوتی و سەرچەتەیەکی دیکەی داعشی بەناوی شێخ شافعی، لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە ڕاگەیاندبوو.

شایانی باسە، هەر دوو سەرچەتەکە کوتی و شافعی، سەر بە تیمی کوشتن و سەربڕینی داعش بوون و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی سوری و بێگانە دڕندانە بە دەستیان کوژراون.

هـ.هـ