پەیەدە: ئەوبڕیارەی ئەمریکا لە بەرژەوەندی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندایە

پەیەدە: بریارەکەی ئەمریکا لە بەرژەوەندی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش، بەرەی نوسرە، حوراسی دین وپارتە ئیسلامی تورکانە لەسووریا وئەو ڕێکخراوانە فەرمان لە ئەفکارا دەگرن.

پارتی یەکیەتی دیموکراتیک-پەیەدە دەربارەی بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا لەسەر٣ شۆڕشگێڕی پیشەنگی تەڤگەری ئازادی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لەبەیاننامەکەی پەیەدە هاتووە، " ئاشکرایە کە پەکەکە تەڤگەری کوردستانە و بۆچارەسەری یەسکانی پرسی کورد تێکۆشان دەکات. ئەگەرئەمریکا بەنیازە لەدژی تیرۆرشەڕبکات، ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەلاتی ناوین و سووریا چارەسەربکات وکەشێکی ئارام بخوڵقێنێت، دەبێت ئەوە ببینێت کە ئەو بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەوچوارچیوەیەدا هەنگاونانێت، بەڵکو ئاڵۆزییەکان قووڵتردەکاتەوە."

مەجلیسی گشتی پەیەدە وەبیری هێنایەوە کە ئارامی و ئاسایشی ڕۆژهەلاتی ناوین بە چارەسەری پرسی کورد مسۆگەردەبێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەرکادیرە پیشەنگەکانی پەکەکە بڕیارێکی ئاوەهای دەرکردووە.لە بەیاننامەکەدا وتراوە،" لە ناو سیستەمی دیکتاتۆریدا کە بە هەمووشێوازێک لەدژی ئیرادی گەلان هەلسووکەوت دەکات، ژیانی هاوبەش، برایەتی گەلان وچارەنووسی هاوبەش بوونی نییە. هەروەها زۆر ئاشکرایە کە سیستەمێکی ئاوەها هاوکاری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەدات.

بڕیارەکە هەڵەیە

ئێمە وەک مەجلیسی گشتی پارتی یەکێتی دیموکرات- پەیەدە، ئەو بڕیارەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڕیارێکی سیاسی وهەڵە دەبینین، لە راستی دوورە وهیچ بنەمایەکی یاسایی و کومەڵایەتیی نییە، هەرەها کاتەکەشی لە خزمەتی وتاری دوژمنایەتی و وێرانکەری دەبینین، کە لە هەمان کات دەکەوێتە خزمەتی پشتگیری ئەنکارا لە ڕێکخراوە تیرۆریستەکان و هەموو ئەوگرۆپانەی ڕەوانەی سووریا کران، کە فەرمانەکانی ئەنکارا جێبەجێ دەکەن.

پەکەکە لە شەنگاڵ شەڕی تیرۆری کرد و لە هەولير، کەرکوک و کۆبانێ گیانی هەزاران هاووڵاتی مەدەنییان پاراست، لە دەستپێکردنی لە ناوبردنی تیرۆری داعش ڕۆڵێکی گەورەیان گێڕا، هەربۆیە بڕیارەکەی ئەمریکا هەڵویستێکی یەکگرتووانە نییە. هەروەها شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بە پێشتیوانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە بەرامبەرتیرۆرکە ئەمریکا ڕێبەرایتی دەکات، تیرۆری داعش بەرەو لە ناوچوون بردووە.

بڕیارەکە کاریگەری گەورە لەسەر شەڕی تیرۆردادەنێت

ئاشکرایە کە پەکەکە وەک تەڤگەرێکی کوردستانی بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەریەکی دادپەروەرانە بۆ پرسی کوردە، ئەگەرئامریکا بەنیازە سەڕی تیرۆربکات، ئاڵۆزییەکانی رۆژهەلاتی ناوین وەک نموونە سووریا چارەسەر بکات و کەشێکی ئارام بخوڵقێنێت ،دەبێت ئەوە ببینێت کە بڕیارەکەی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا زۆردوورە لەوئامانجە وکێشەکان ئاڵۆزتردەکات. هەرەها ئەوکێشانەی پێویستییان بە چارسەرکردنە بەلاڕێ دەبات وهاوکات دەبێتە بیانوویەک بۆ ئەنقەرە تا دوژمنایەتی خۆی لەگەل گەلانی ناوچەکە لە سەرویانەوە گەلی کورد زیاتر بکات و لە ناوبردن و تواندنەوە بەردەوام بێت، لە ئەزموونی ٧ ساڵی ڕابردوو ئاشکرابوو، کە ئەنقەرە و ڕێکخراوە تیرۆریستەکان وەکیەکن، هەروەه بڕیارەکەی ئەمریکا کاریگری نەرێنی لە سەرشەڕی دژی تیرۆردەکات.

بڕیارەکە گەلی کورد دەکاتە ئامانج

ئێمە داوا لە ئەمریکا دەکەین، کە بە ئەرکی خۆی هەستێت و فشاربخاتە سەرئەنکارا وهەوڵی ئاشتی لە تورکیا بدات . و ئەو پرۆسەیە کە  زیاتر لە ٣ ساڵە لە بەردوژمنایەتی سیستەم لە تورکیا ڕاگیراوە کارا بکاتەوە، هەربڕیارێک کە پەکەکە بکاتە ئامانج بە ئامانج گرتنی گەلی کورد و ئیرادەی گەلی کورستان دەیبینین.

وەک پارتێک کە بۆ پێکهێنانی دیموکراتی و چارەسەری پرسی کورد لە سووریا تێکوشان دەکەین، بانگەواز لە هەموو حیزب و لایەنی کوردستانی و نیشتمان پەروەری دیموکرات لە کوردستان، سووریا وهەموو هێزەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ودامەزراوەی مافی مرۆڤ دەکەین کە بە خەبات و تێکوشانی هاوبەش چارەسەریەکی دادپەروەرانە بۆ پرسی کورد بدۆزنەوە و لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر گەلی کورد تێکۆشان بکەن"

ک-ش