چەتەکانی دەوڵەتى تورک لە عەفرین هاووڵاتییەکیان بە ئەشکەنجە کوشت

چەتەکانی سوڵتان سلێمان شا لە ناوچەى عەفرین هاووڵاتییەکیان بە ئەشکەنجە کوشت. هەروەها دەستیان بەسەر ١٠ هەزار دار زەیتونی هاووڵاتییەکی ناوچەى شییەدا گرت.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین لەبارەى کردەوە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانییەوە لە عەفرین، کە لەم دواییانەدا کارە تاوانکارییەکانیان زۆر زیاتر کردووە، راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەپێی ئەو زانیارییانە لە سەرچاوە خۆجێیەکانی عەفرینەوە بە دەست گەیشتوون، چەتەکانی سوڵتان سلێمان شا بە پشتیوانیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٠دا هاووڵاتییەکیان بە ناوی شاهین لەتیف بەغدادیی تەمەن ٥٣ ساڵ و باوکی ٤ کوڕ و ٤ کچ لە ناوچەى شییە رفاند.

چەتەکان بە پاساوی ئەوەى لە کاتی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەردا ئەرکی خۆپاراستنی ئەنجامداوە، شاهین لەتیف بەغدادییان لە ناوەندێکی چەتەکان لە شییە بە قورسی ئەشکەنجە کردووە و دوای چەند رۆژ لەەگەڵ ٣ هاووڵاتیی تردا رفاندونیان بۆ تورکیا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانەى لەگەڵ شاهین لەتیف بەغدادیدا بوون ئازادکراون، بەڵام لەتیف گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ماری و دوای ٢ مانگ و نیو لە ئەشکەنجەدانی ئازادیان کرد.

بەڵام لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوەدا جارێکیتر لەلایەن چەتەکانی سوڵتان سلێمان شا رفێندرایەوە و لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشتیان.

باسی ئەوەشکراوە، تاوەکو ئێستا تەرمی شاهین لەتیف بەغدادی رادەستی بنەماڵەکەى نەکراوەتەوە.

لە راگەیاندراوەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین دا باسی ئەوەشکراوە، چەتەکانی سوڵتان سلێمان شا لە ناوچەى شییە دەستیان بەسەر ١٠ هەزار داری زەیتونی هاووڵاتییەک بە ناوی حەج عارف دا گرتووە.

هەر لەو راپۆرتەدا باسی ئەوەشکراوە، چەتەکانی سوڵتان سلێمان شا هاووڵاتییەکیان بە ناوی سەمیر حسێن کۆچەر رفاندووە و بۆ ئازادکردنى دوای ١٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی لە بنەماڵەکەى دەکەن.

ژ.ت