ڕێککەوتن لەسەرتاڵانکردنی عەفرین

دەوڵەتی تورکیا بۆئەوەی کە بەرهەمی زەیتوونی عەفرین بفرۆشێتە وەڵاتی ئیسپانیا ڕێککەوتنێکی بەچەتەکان و'مەجلیسی هەرێمی' واژۆ کردووە.

بەپێی ئەوڕێککەوتنە بەرهەمی زەیتوون لەبری ٢٢میلیۆن دۆلار ڕادەستی مەجلیسە دەستکردەکەی ئەنکارا دەکرێت.

کانتۆنی عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانەوە داگیرکراوە، زیاترلە ٨٠٪ دانیشتوانەکەی بەناچاری واری خۆیان تەرک کردووە. دەسەڵاتی تورکیای داگیرکەرو چەتەکانی دەستیان گرتووەتە سەرباخە زەیتوونەکانی عەفریندا ودەیفرۆشنە ئیسپانیا.

دەوڵەتی تورکیا بۆئەوەی کە زەیتوونەکانی عەفرین بفرۆشێتە ئیسپانیا، لەنێوان چەتە و مەجلیسی هەرێمی عەفرین کە دەستکردی تورکیایە، ڕێککەوتنێکی واژۆکردووە.

ئاژانسی هەواڵی فورات وێنەیەک لەوڕێککەوتنەی دەست کەوتووە

'کۆبونەوە بە سەرپەرەشتی میت'

چالاکێکی هەرێمی ئەوزانیارییانەی دابە ئاژانسی فورات و وتی، دەوڵەتی تورکیا بەو ڕێککەوتنە بەنیازە کە تالانکردنی زەیتوونی عەفرین بشارێتەوە.سەرچاوەکە وەبیری هێنایەوە کە مانگی ئەیلوولی ڕابردوو لەنێوان دەزگەی هەواڵگری میت، بەرپرسی بڕیارگەی هەرێمی سوپای ئازادی سووریا 'هەیسەم ئەل هافیسی' وشاندەکەی سوپای ئازاددا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و بڕیاریان لەسەرتاڵانکردنی بەرهەمی زەیتوونی عەفرین داوە و ئەمەیان وەک پرۆژەی مەجلیسی هەرێمی دیاری کردووە. ئەم کۆبوونەوەیە لەپێناو دانی پارە وباج بە سوپای ئازاد و ڕادەستکردنی دەروازەی سنووری ئەنجامدراوە.

' بیفرۆشنە ئیسپانیا'

ڕاگەیەنرا کە لە کۆبوونەوەکەدا وتراوە کە زەیتوونەکانی عەفرین لە هاتای تورکیادا کۆبکڕێتەوە ولەوێ ئامادەبکرێت و دواتربفرۆشرێتە ئیسپانیا. داوا لەسوپای ئازاد کراوە کە کۆبوونەوە وفرۆشتنی زەیتون بەئیسپانیا بەنەهێنی بمێنێتەوە وئەوانیش بەڵێنیان داوە کە دەروازەیەکی سنووری لە جندرس بکرێتەوە و ڕادەستی سوپای ئازادبکرێت.

'چەتەکان لەبری ٢٢میلیۆن دۆلار زەیتوونەکان ڕادەستی مەجلیسی هەرێمی بکەن'

دەوڵەتی تورکیا بەنیازە لەڕێگەی ئەم ڕێککەوتنەوە شەڕعیەت بە تاڵانکردنی زەیتوونی عەفرین بدات ودەوترێت، بەلانی کەم ٨٠ میلیۆن دۆلارقازانج بکات.ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە کەوتووەتە دەستی ئێمە. ڕێککەوتنەکە بەچاودێری بەرپرسانی میت لەنیوان چەتەکانی سوپای ئازاد ومەجلیسی هەرێمی عەفرین واژۆکراوە. بەپێی ئەوڕێککەوتنە، سوپای ئازادی سووریا لە بری ٢٢میلیۆن دۆلاردا تەواوی بەرهەمی زەیتوونی عەفرین ڕادەستی مەجلیسی هەرێمی بکات.

بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، داهاتی زەیتوونە تاڵانکراوەکانی عەفرین لە ڕێگەی مەجلیسی هەرێمی عەفرین لە بانکەکانی پی تی تی و بانکی زەراعەت دادەنرێت.

ک-ش