یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ شه‌هیدی ئینته‌رناسیۆنالیستی ئاشكرا كرد
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ شه‌ڕڤانی ئینته‌رناسیۆنالیست (نێونه‌ته‌وه‌یی)ی ئاشكرا كرد كه له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین و هه‌ڵمه‌تی «گه‌رده‌لوولی جزیر» شه‌هید بوون.
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ شه‌ڕڤانی ئینته‌رناسیۆنالیست (نێونه‌ته‌وه‌یی)ی ئاشكرا كرد كه له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین و هه‌ڵمه‌تی «گه‌رده‌لوولی جزیر» شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ناسنامه‌ی ٣ شه‌هیدی ئینته‌رناسیۆنالی ئاشكرا كرد.
ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه:
«باران و كه‌نداڵ بوونه سمبولی ڕۆحی شۆڕشگێڕی و ئینته‌رناسیۆنالیستی»
له به‌رانبه‌ر هێرشی قڕكردن و داگیركاریی سوپای توركیای داگیركه‌ر و ئه‌و گرووپه چه‌تانه‌ی له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌ودان، شه‌ڕڤانه ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كانمان هاوڕێ كه‌نداڵ برایژ و باران گالیجیا كه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی به‌رخۆدان جێگه‌یان ده‌گرت و به‌رخۆدانێكی مێژووییان له عه‌فرین پێشخست، له ئه‌نجامی شه‌ڕی ڕوو به‌ڕوو شه‌هید بوون.
هاوڕێیانی ئێمه باران و كه‌نداڵ، له سه‌رده‌مێكدا كه به‌هاكانی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا كه گه‌لان به خوێن و ڕه‌نجی خۆیان ئافراندویانه، ڕووبه‌ڕووی هێرشی هێزه‌كانی داگیركه‌ری دواكه‌وتوو و قڕكه‌ر ده‌بنه‌وه، له ته‌ك گه‌لان شان به شان به‌شداری به‌ره‌ی به‌رخۆدان بوون. شۆڕش و ده‌ستكه‌وته‌كانی ژیانی خۆیان پاراست. ئه‌م هاورێیانه‌ی ئێمه كه بوون به پارچه‌یه‌ك له‌م به‌رخۆدانه شكۆداره‌ی كه له‌ژێر ناوی به‌های مرۆڤایه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستمان پێكردووه، توانیویانه ببنه سمبولی ڕۆحی شۆڕشگێڕی ئینته‌رناسیۆنالیست و تێكۆشانی دێمۆكراتیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هاوڕێیانمان باران و كه‌نداڵ كه به هه‌زاران كیلۆمه‌تر له دووره‌وه، له فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا كه‌وتنه‌ڕێ و له ڕۆژئاوا به‌شداری تێكۆشانی دژ به داعش بوون، به درێژه‌دانیان هه‌تا ساتی كۆتایی ژیانی خۆیان، بڕیارداریی خۆیان و تێكۆشان و دڵسۆزی خۆیان بۆ به‌ها سۆسیالیستییه گه‌ردوونییه‌كان سه‌لماند.
«بوونه پارچه‌یه‌ك له تێكۆشانی مرۆڤایه‌تیی له عه‌فرین دژی داگیركاری»
هاوڕێ كه‌نداڵ له فه‌ڕه‌نساوه و هاوڕێ باران له ئیسپانیاوه هاتنه كوردستان و له هاوینی ٢٠١٧دا جێگه‌ی خۆیان له ڕیزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌دا گرت. له‌و ماوه‌یه‌ی له‌نێو تێكۆشاندا بوون و له‌و شه‌ڕه‌ی كه له دژی داعش ده‌كرا، ڕۆڵێكی چالاكیان بینی. له ڕزگاركردنی ڕه‌قا و دێره‌زۆردا كه له ناوه‌نده گرنگه‌كانی داعش بوون، ڕه‌نجێكی گه‌وره‌ی هه‌ردوو هاوڕێی تێدا بووه. له‌و شه‌ڕه‌دا كه چه‌ندین مانگ به‌رده‌وام بوو، بێ ناوبڕ به‌شداریان تێدا كرد. ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و گرووپه تێرۆریسته سه‌له‌فی-جیهادییه‌كان كه زۆربه‌یان له ئه‌لنووسره و داعش پێكهاتوون بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین، له‌سه‌ر پێشنیازی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كانی خۆیان هاتنه ئه‌م هه‌رێمه و بوونه پارچه‌یه‌ك له تێكۆشانی مرۆڤایه‌تی كه له عه‌فرین له دژی هێرشه قڕكه‌ر و داگیركارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوڕێیانی ئێمه باران و كه‌نداڵ، هه‌ر وه‌ك چۆن له ڕه‌قا و دێره‌زۆر له دژی داعش خۆیان ڕاگرت، له عه‌فرینیش دژی ئه‌و گرووپه تێرۆریستییانه‌ی له‌گه‌ڵ داعش خاوه‌نی هه‌مان تاكتیك و زیهنیه‌تن، به‌رخۆدانیان كرد. له دژی داعش كه یه‌كێكه له هه‌ڕه‌شه هه‌ره گه‌وره‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی و له دژی سه‌له‌فیزم و هه‌وبه‌شه فكرییه‌كه‌ی ئه‌لقاعیده كه ئاكه‌په پشتیوانی‌یان ده‌كات، له ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا به‌شداری تێكۆشان بوون. به بنه‌ماگرتنی پارادایمی كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات و ئازادیخوازیی ژن كه بووه به تاكه‌هیوای مرۆڤایه‌تیی پێشكه‌وتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له واتا ڕاسته‌قینه‌كه‌یدا ڕه‌گه‌زی هه‌ره بنه‌ڕه‌تیی سۆسیالیزمی گه‌ردوونییه، له لایه‌ن ئه‌م هاوڕێیانه‌ی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره باش ده‌ستنیشان كراوه. به‌های «تێگه‌یشتن، جێبه‌جێ كردنه»ی ئێمه كه له بناغه‌ی تێكۆشان و فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه بۆ ژیان جێ ده‌گرێت، له هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی زیندوو گوزارشتی لێ كراوه. ئه‌وان ئه‌و شته‌ی تێیگه‌یشتن، به هه‌ڵوێستی خۆیان و به به‌رپرسیاره‌تیی ڕۆحی شۆڕشگێڕیی ئینته‌رناسیۆنالیستییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره به‌رچاو ئه‌نجامدانی ئه‌ركی خۆیان له ئه‌ستۆ گرت.
هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵی ئێمه باران ساسۆن كه خه‌ڵكی هۆڵه‌ندایه، له شه‌ڕی دژ به داعش له هه‌رێمی دێره‌زۆر شه‌هید بوو.
وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كاراكته‌ریی مێژووی تێكۆشانی ئێمه به په‌یوه‌ستبوون به ڕه‌نجی هه‌ڤاڵه‌كانی خۆمان، به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌تا ئه‌و كاته‌ی تاریكایی ئه‌لقاعیده كه پشتگیری له داعش و توركیا وه‌رده‌گرێت، له‌سه‌ر ئه‌م جوگرافیایه كۆتایی پێدێنین، شه‌ڕی هاوڕێیانی خۆمان كه‌نداڵ و باران درێژه پێبده‌ین و وه‌ك بیانووی تێكۆشانی خۆمان به بنه‌مای وه‌رگرین.
ئێمه له كه‌سایه‌تیی هاوڕێیانی خۆمان كه‌نداڵ و باراندا، هه‌موو شه‌هیدانی تێكۆشانی ئینته‌رناسیۆنالیستی خۆمان جارێكی دیكه به سوپاس و منه‌تدارییه‌وه به‌بیردێنینه‌وه. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانی خۆمان، خۆشه‌ویسته‌كانیان و هه‌موو مرۆڤایه‌تیی پێشكه‌وتوو ده‌كه‌ین.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان وه‌هایه:
ناسناو: باران گالیسیا (Baran Galicia)
ناو و پاشناو: سامویل پرادا لیۆن (Baran Galicia)
شوێنی له‌دایكبوون: ئۆره‌نسا (Ourense)، ١٩٩٣
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٠ی شوباتی ٢٠١٨\٢١ی رێبه‌ندان، عه‌فرین
ناسناو: كه‌نداڵ برایژ (Kendal Breizh)
ناو و پاشناو: ئۆلیڤه‌ر فرانسۆا ژان لو كلانس (Olivier François Jean Le Clainche)
شوێن و ساڵی له‌دایكبوون: مالیسترۆیت (Malestroit)، ١٩٧٧
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٠ی شوباتی ٢٠١٨\٢١ی ڕێبه‌ندان
ناسناو: باران ساسۆن
ناو و پاشناو: شورد هێگه‌ر
شوێن و ساڵی له‌دایكبوون: هۆڵه‌ندا، ١٩٩٣
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٢ی شوباتی ٢٠١٨\٢٢ی ڕێبه‌ندان، دێره‌زۆر
ش. م