ناسنامه‌ی ژنهشهڕڤانێكی خه‌ڵكی ماكۆ ڕاگه‌یه‌نرا كه له به‌رخۆدانی كۆبانێدا شه‌هید بووه
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ژنهشهڕڤانێكی خه‌ڵكی شاری ماكۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌رخۆدانی ساڵی ٢٠١٤ی كۆبانێدا شه‌هید بووه.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ژنهشهڕڤانێكی خه‌ڵكی شاری ماكۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌رخۆدانی ساڵی ٢٠١٤ی كۆبانێدا شه‌هید بووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٦ شه‌هیدی «به‌رخۆدانی كۆبانێ»ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م\ڕه‌زبه‌ر-ی ٢٠١٤ی كۆبانێی ئاشكرا كرد. له‌نێو ئه‌و ٨ شه‌هیده‌دا، ژنهشهڕڤانێكی خه‌ڵكی شاری ماكۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه: «گه‌له‌كه‌مان هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئێستا له به‌رانبه‌ر هه‌موو جۆره هێرش و داگیركارییه‌كی دوژمن به‌رانبه‌ر خاكی كوردستان، به هه‌ڵوێستێكی خۆڕاگرانه و پێناسه‌ی ئازادی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه. له به‌رانبه‌ر هه‌موو هێرشه‌كان كه مه‌به‌ستیان له‌ناوبردنی گه‌له‌كه‌مانه، زۆر زیاتر به یه‌كبوون ڕۆحی به‌رخۆدانێكی هاوبه‌شی بونیاد ناوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌پێناو پاراستنی به‌ها كولتوورییه‌كانی خۆی شه‌ڕی مان و نه‌مای كردووه. یه‌كێك له‌و شه‌ڕانه‌ی مان و نه‌مانیش، له ساڵی ٢٠١٤ به‌رانبه‌ر هه‌وڵه داگیركارییه‌كانی داعش له كۆبانێ كراوه و مێژوو نووسیویه‌تییه‌وه. جوانترین كچان و كوڕانی كوردستانیش به په‌یوه‌ستبوونیان بۆ وه‌ڵاتپارێزی و ئازادییه‌وه، خۆیان به گه‌له‌كه‌یان به‌خشیوه و چوونه ڕیزی شه‌ڕی به‌رخۆدانی كۆبانێ كه چه‌ندین مانگ به‌رده‌وام بوو و سه‌لماندیان كه دوژمن هه‌رگیز به ئامانجه‌كانی ناگات. له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا كه به‌رخۆدان له به‌رزترین ئاستدا بوو، ٨ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. هاوڕێیانمان بێده‌نگ، بێریتان بۆتان، بێریتان به‌ستا، بۆتان، برووسك، جوودی، ڕووكه‌ن و خوه‌زا كه له ٣ پارچه‌ی كوردستانه‌وه هاتبوون، له شه‌ڕی به‌رخۆدانی كۆبانێدا به‌و به‌رخۆدانه‌ی كه كردیان، تێكۆشانی ئازادییان پیشانی هه‌موو كه‌س داوه. ئه‌م هه‌ڵوێسته میلیتانییه بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی شۆڕشی ڕۆژاڤا له هه‌موو جیهان ده‌نگبداته‌وه.»
یه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، به‌هۆی هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ ڕاگه‌یاندنی ناسنامه‌ی ئه‌م شه‌هیدانه دره‌نگ كه‌وتووه و ئێستا ڕایده‌گه‌یه‌نن.
«ئێمه به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی ئه‌و ٨ هاوڕێیه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه له تێكۆشانی ئازادی‌دا شه‌هید بوون. به پێداگرییه‌وه به‌ڵێنی تێكۆشان و سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌هیدان.»
ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ی كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه وه‌هایه:
ناسناو: ڕووكه‌ن سیپان
ناو و پاشناو: قودره‌ت ڕاسیكی
ناوی دایك: خاتوون
ناوی باوك: كادل
شوێنی له‌دایكبوون: ماكۆ (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: كۆبانێ - تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤
s.m