یەپەگە:دەوڵەتی تورک خۆی چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە

یەپەگە، ڕایگەیاندوە: دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ شاردنەوەی شکستەکانیان چەواشەکاری دەکەن.

.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە، ئاشکرای کردوە:  ڕژێمی تورک و تاقمە جیهادییە چەتەکانی، دوای ئەوەی لە عەفرین شکستی گەورە دران، هاتوون بۆ شاردنەوەی شکستەکە ئابڕووبەرانەکەیان چەواشەکاری دەکەن و هەواڵی ناڕاستی وەک"یەپەگە چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە" بڵاو دەکەنەوە. لە ڕاستیدا ئەوەی چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە خودی ئەرتەشی توڕک و تاقمە چەتەکانیەتی.


یەپەگە، لەو بارەوە زانیاری دەدات و ڕایگەیاندوە: ڕژێم و چەتەکانی لە مەیدانی جەنگدا کیماویان لە دژمان بەکارهێناوە، بەڵام هێزەکانمان زوو هەستیان پێکردووە و بۆ خۆپاراستن کشاونەتەوە و چوونەتە بەرزاییەکان. لێ چەتەکانی ڕژێمی تورکیا کەوتوونەتە نێو کیمیاویەکەی خۆیانەوە و ڕاستەوخۆ زیانیان وەبەرکەوتووە.

یەپەگە، دڵنیایی دەدات و جەخت دەکاتەوە، بۆ پاراستنی گەل و وڵات، لە هەق و مافی ڕەوای پاراستن زیاتر هیچ شتێکی دیکە بەکارناهێنین. هاوکات بەرکاهێنانی چەکی کیمیاوی لە هە رکات و سات و لە هەر لایەنێکەوە بێت شەرمەزار دەکەین. جەخت دەکەینەوە، هێزەکانی ڕژێمی تورک و تاقمە چەتەکانی توانای شەڕ و ڕووبەڕوونەوەی ئێمەیان نییە و دەرەقەتمان نایەن، بۆیە بۆ شاردنەوەی ئەوە و شکستەکانیان پەنا وەبەر درۆ و دەلەسە و چەواشەکاری دەبەن.

هـ.هـ