یەپەگە لەبارەى هەوڵی ئەنجامدانی هێرشێک لە حەسەکە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە بڵاویکردەوە، شەڕڤانان هێرشێکى چەتەکانى داعش-یان لە حەسەکە پوچەڵ کردووەتەوە.

ناوەندی راگەیاندنى یەپەگە لەبارەى هەوڵی چەتەکانى داعش بۆ هێرشکردنە سەر حەسەکە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا هاتووە "هەوڵی چەتەکانى داعش بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانمان بە هۆشیاری گەلەمان پوچەڵکرایەوە. یەکینەکانى دژە تیرۆرمان لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەى پێیان گەیشتبوو، سیستمێکى بۆمبڕێژکراویان پووچەڵکردەوە، کە بە مەبەستی ئەوەى هێرش لە دژی هێزەکانمان پێ ئەنجام بدرێت، دانرابوو".

لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا ئەوەش هاتووە "رۆژی ٣٠ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەى لەلایەن گەلەکەمانەوە بە دەستمان گەیشت، لەسەر رێگای حەسەکە – شەدادی، دواى پشکنینی ناوچەکە سیستمێکى بۆمبڕێژکراو، کە لەلایەن چەتەکانى داعشەوە دانرابوو، دۆزرایەوە. ئەو سیستمە بۆمبڕێژکراوە بۆ ئەوە دانرابوو، کە هێزەکانى ئێمەى پێ بکرێتە ئامانج. بە هۆی هەستیاری و بەرپرسیارێتیى گەلەکەمان بەر بەو پیلانە مەترسیدارە گیرا و هەوڵێکى گەورە و بنەڕەتیى چەتەکانى داعش پوچەڵکرایەوە".

ر.م