یەپەگە لەدژی ئەوچەتانەی کە بەرهەمی زەیتونی هاووڵاتیانی عەفرین دەدزن چالاکییان ئەنجامدا

ناوەندی ڕاگەیاندی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە، ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان لە دژی چەتانەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کە بەرهەمی زەیتوونی هاووڵاتیانی عەفرین دەدزن، چالاکییەکیان ئەنجام داوە. یەپەگە ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٣ چەتە کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، لە سەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی چالاکی هێزەکانی لە عەفرین بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمین-ی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، هێزەکانیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی بەردەوامن لە چالاکییەکانیان .

لەڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەداهاتووە:

دوێنێ لە ڕێکەوتی ٢٩ی تەشرینی یەکەم لە  گوندی گولیای سەر بە شارۆچکەی ڕاجۆ-ی عەفرین، دوای ئەوەی گروپێک لە چەتەکانی ئەحراری شەرقییە دەستیان بەسەر بەرهەمی باخەزەیتونەکانی گوندی گولیادا گرتووە، شەڕڤانانی یەپەگە چالاکییەکیان لە دژی ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەو چەتانە ئەنجامداوە.یەپەگە ڕایگەیاندووە کە لەئەنجامی ئەو چالاکییەکەدا ٣ چەتە کوژران.

ک-ش