یەپەگە: لەچالاکییەکەدا لەعەفرین ٥ چەتە کوژران

شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە لەچالاکییەکدا لەعەفرین چەتەکانی دەوڵەتی تورکیایان کردە ئامانج. لەوچالاکییەدا ٥ چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپگە دەربارەی چالاکی شەڕڤانانی یەپەگە لەعەفرین لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرراگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگە، لەڕۆژی ٣٠ی تەشرینی یەکەم لەسەرڕێگەی گوندی خەزەوەێ و بەیێە-ی ناوچەی شێراوای عەفرین، لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانی فەیلەقی شام چالاکی ئەنجامدرا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٥ چەتەی کوژران و ئۆتۆمبیلە سەربازییەکە بەتەواوی تێکشکا.

ک-ش