چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە گرێسپی ڕیشسپییەکی عەشیرەتی ئەلبو عەساف ڕفاند

چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە شارەدێی عەلی باجلیی سەربە گرێسپی ڕیشسپییەکی عەشیرەتی ئەلبو عەساف-یان بەناوی هایل جاسم خەڵەف حەسەن ڕفاند.

چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی عەلی باجلییە لە کانتۆنی گرێسپیی داگیرکراو و هایل جاسم خەلەف حەسەن ڕیشسپییەکی عەشیرەتی ئەلبو عەساف-یان ڕفاند.

چەتەکان هایل جاسم حەسەنیان بردووە بۆ بارەگای خۆیان لە ناوەندی کانتۆنەکە.

ژ.ت