داگیرکەران بەردەوامن لە تاڵانکردنی سەرچاوەکانی ژینگەی عەفرین

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستماتیک درێژە بە تاڵانکردنی سەرچاوەکانی بژێوی و ژینگەی عەفرین دەدات. لە شێراوا لانیکەم ٢٠٠ داری دیکەی زەیتون بڕدرانەوە.

لە عەفرین کە لە ئاداری ٢٠١٨ەوە لە ژێر داگیرکەریدایە، هەموو رۆژێک تاوانی شەڕ ئەنجام دەدرێن.

جیا لە رفاندن، ئەشکەنجە، گرتنی هەڕەمەکی، سەپاندنی فیدیە و هەڕەشە، سەرچاوەی سەرەکی بژێوی و دەوڵەمەنی ژینگەی گەل بە شێوەیەکی سیستماتیک تاڵان دەکرێن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، چەتەکانی فەیلەقی ئەلشامی سەربە دەوڵەتی تورک ٢٠٠ داری زەیتونی هاوڵاتییەک بە ناوی جەمۆ عومەر لە ناوچەی شێراوا بڕیوەتەوە.

لەناوچەی شیێش زانیاری ئەوە بەدەست کەوت کە چەتەیەک بە ناوی محەمەد جاسم ئەبو ئەمشە و براکەی بە ناوی عەلەمدار ٨٠٠ دۆلاریان وەک باج لە دانیشتوانی کوردی ئەو ناوچەیە سەندووە، لەپای ئەوەی لەناوچەکەدا ماونەتەوە و ئامادەنەبوون چۆڵی بکەن.

هـ . ب