داگیرکەران لە زرگان و تل تەمر ٢ ژنیان بریندار کرد

لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر گوندی تل وەر لە زرگان و گوندی ئوم کێفێ لە تل تەمر ٢ ژن و ٢ سەربازی رژێمی سوریا بریندار بوون.

لە بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دا بۆ سەر گوندی تل وەرد لە زرگان ژنێک بریندار بوو. ژنە بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەى تل تەمر.

لە تل تەمر ژنێک و ٢ سەربازی رژێمی سوریا بریندار بوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چڕی تل تەمر و گوندی ئوم کێفێ لە تل تەمر بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا لە گوندی ئوم کێفێ ٢ سەربازی رژێمی سوریا و ژنێک بریندار بوون. بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ژ.ت