'دەوڵەتی تورکی وێرانکەر دوورە لە موسڵمانێتی'

شێخ محێدین عەلی بەڕێوەبەری هاوپەیمانیی ئەلبەیت لە کوبانی ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بەناوی موسڵمانانەوە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، بەڵام ئەمە موسڵمانێتی نییە.

سوپای تورکی داگیرکەر لە شەوی ١٩ی تشرینی دووەمەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی دژ بە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. لەو هێرشە دڕندانانەدا چەندین منداڵ و ژن و بە تەمەن لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە کراونەتە ئامانج و شەهید و بریندار کراون.

شێخ محێدین عەلی بەڕێوبەری هاوپەیمانی ئەلبەیت لە کۆبانێ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەناوی ئیسلامەوە هێرش دەکات و وتی: "پێویستە موسڵمانان دەست لە خوێنڕشتن دووربخەنەوە. نابێت مێروویەک لەژێر پێی ئیسلامدا بمرێت، بەڵام دەوڵەتی تورک بە ناوی ئیسلامەوە بە فڕۆکەی جەنگی هێرش دەکات و گەل کۆمەڵکوژ دەکات، مەحاڵ و ئەستەمە موسڵمانێک ئەم دڕندەییانە ئەنجام بدات".

 عەلی لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند، منداڵان و بەساڵاچووان و ژنان بوونەتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ڕاشیگەیاند: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ دزی و تاڵانکارییەکانی و تاڵانکردنی سروشت بە هەموو شێوەیەکش کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. ئەمە موسڵمانی نیی.ە دەوڵەتی تورک زوڵم ددەکات و نابێت بڵێت من موسڵمانم".

ژ.ت