گەلی کۆبانێ تەرمی شەهید هەبوون بۆخازیان بە خاک سپارد
ھەبوون بۆخاز، شەڕڤانی قەسەدە کە لە شەڕی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە قەرەقۆزاق شەھید بوو، لە کۆبانێ بە خاک سپێردرا.
ھەبوون بۆخاز، شەڕڤانی قەسەدە کە لە شەڕی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە قەرەقۆزاق شەھید بوو، لە کۆبانێ بە خاک سپێردرا.
ھەبوون بۆخاز (عیماد حەسەن) ئەندامی کۆماندۆی هێزەکانی قەسەدە کە ڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەم لە قەرەقۆزاق شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی کۆبانێ بەخاک سپێردرا.
'پێویستە گەنجەکانمان ڕاپەڕن ئیتر کات کاتی ئێمەیە'
دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، هیلال عەلی لە بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی کۆبانێ قسەی کرد و وتی: "بەدیلی هەرچی بێت لەپێناو ڕزگارکردنی وڵاتەکەمان ئامادەین، ئێمە گەنجانی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت ڕاپەڕین و تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە ڕۆژ ڕۆژی ئێمەیە، بۆ ئەوەی دایک و باوک و وڵاتەکەمان بە ئارامی بژین دەبێت لە هەڕەشەکانی دوژمنانمان ڕزگارمان بێت، ئێمە فیدایی ئەم گەلەین."
دواتر بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار شاری شێرانێ لوتفیە سلێمان قسەی کرد و وتی: "شەهیدان بەبێ دوودڵی گیانی خۆیان لە پێناو ئازادی هەموو گەلان بەخت دەکەن، ئەرکی ئێمە ئەوەیە بەڵێن بدەین و ڕێبازی شەهیدانمان بەرنەدەین و تۆڵەی شەهیدانمان بکەینەوە. بەدڵنیاییەوە تۆڵەی هەموو شەهیدانمان دەکەینەوە، بۆیە ڕۆڵەی شەهیدان بە ئیرادەیەکی بەرزەوە تەرمی شەهیدانیان بەرز دەکەنەوە، بە دڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین."
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهید هەبوون خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و دواتر بە وتنەوەی دروشمەکان تەرمی شەهید هەبوون بۆخاز بەخاک سپێردرا.