'گۆشەگیری خودی ڕژێمی ستەم و زۆردارییە'
سوزان ئاکیپا پارێزەر لە نوسینگەی یاسای سەدە ڕایگەیاند گۆشەگیریی سیستەمی ستەم و زۆردارییە، جۆرێکە لە سەرکەوتکردنی پرسەکان بەشێوەیی نایاسایی.
سوزان ئاکیپا پارێزەر لە نوسینگەی یاسای سەدە ڕایگەیاند گۆشەگیریی سیستەمی ستەم و زۆردارییە، جۆرێکە لە سەرکەوتکردنی پرسەکان بەشێوەیی نایاسایی.
سوزان ئاکیپا پارێزەر لە نوسینگەی یاسای سەدە، چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازادی گولدەم دۆغان و پەڕلەمانتاری ئەستەنبوڵی دەم پارتی ئۆزگول ساکی پەیوەست بە گۆشەگیری ئیمراڵی قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
چالاکوانی تەژەئا، گولدەم دۆغان باسی لەوەکرد پێویستە سەرەتا کۆمەڵگەی تورکیا لە چەمکی گۆشەگیری تێبگات و وتی گۆشەگیری تەنها وەک دابڕاندنی پەیوەندی بە دەرەوە وەرناگیرێت و ئەمەی وت: "لەمڕۆدا هەمووان لە تورکیادا لەژێر کاریگەری گۆشەگیرییدان. چونکە دەوڵەت لە پێناو ئاساییکردنەوەی گۆشەگیری هەموو گۆڕەپانەکانی کۆمەڵگەی داگیرکردووە و ئۆپراسیۆنی پەیوەندیدار دەکات. ئەمەش لە ڕێگەی سیستەمی پەروەردە و یاساییەوە ئامادە دەکات. بۆیە کۆمەڵگە لە گۆشەگیری تێناگات، زۆر کەم لەو ڕوەوە پرسیاری هەیە."
'گۆشەگیری گۆڕاوە بۆ پرسی کۆمەڵایەتی'
لە بەردەوامیدا دۆغان ئاماژەی بەوەدا ئەوەی بەرهەمهێنان لەسەر ڕەنجی کۆمەڵگە دەکات گۆشەگیرییە و وتی: "ژن لە کۆمەڵگەی سیاسی و ئابووریدا گۆشەگیر دەکرێت. هەربۆیە تێگەشتن لە گۆشەگیری و دژ وەستانەوەی ئەرکی سەرەکی مرۆڤایەتییە. گۆشەگیری بە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت، عەقڵیەتی پیاوان و تێگەشتنی دەوڵەتەییەوە گۆڕدراوە بۆ پرسێکی کۆمەڵایەتی و لە هەموو جێگەیەک دێتەوە پێشمان." دووپاتیکردیشەوە دژ وەستانەوە لەبەرانبەر گۆشەگیرییدا بۆ ژنان گرنگە، پێویستە وەک ژنان بە هەموو هێزیانەوە لە دژی گۆشگیری بوەستنەوە.
پەرلەمانتاری بازنەی ئیستەنبوڵی دەم پارتی ئۆزگول ساکی ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری بە مانای زیادبوونی قەیرانەکانی ژنان و کوشتنی ژنان، گۆشەگیری بەردەوامیدانە بە سیاسەتەکانی داگیرکاری و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "پێش هەموو شتێک نابێت گۆشەگیری هەبێت. لە سیستەمی یاساییدا گۆشەگیری تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە." ڕاشیگەیاند، ئاشتییەکی ڕاستەقینە بە لابردنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەڕەخسێت.
لای خۆشیەوە سوزان ئاکیپا پارێزەر لە نوسینگەی یاسای سەدە، ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ نایاساییە و وتی: "لە ڕاستییدا کاتێک لە گۆشگیری دەڕوانین لە هەموو ڕوویەوەکەوە دەردەکەوێت کە گۆشەگیری سیسەتەمێکی ستەم و زۆرداریییە. سیستەمی گۆشەگیری دەریدەخات کە تورکیا چەندە ماف و یاسا گەردوونییەکان پێشل دەکات."
'گۆشەگیری هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە'
سوزان ئاکیپا دەسنیشانیکرد لە کاتێکدا تورکیا خۆی وەک دەڵەتی یاسا دەناسێنێت، پێویستە گۆشەگیری هەڵگرێت و ئەمەش ئەرکی دەسەڵاتدارییە و ئەمەی وت: "گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هیچ بنەمایەکەی یاسایی نیە. ئەوە حەقیقەتەی ٢٥ ساڵە بەڕێز ئۆجالان باسی دەکات بوونی هەیە، وە هێزی چارەسەری پرسەکانی هەیە. لێگەڕینی دیموکراتیکبوونی هەیە، پرۆژەی چارەسەرییەکانی ڕوون و کۆنکرێتییە. بەرخۆدانێک هەیە کە نوێنەرەوەی ئیرادەی بەڕێز ئۆجالانە. بۆیە لابردنی گۆشەگیری داننانە بە مافە یاسایەکانیدا."