هەنگاوی سەرەکی ئەوەیە کە ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژەڤدا بێت

لە پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ ئۆزگور ئەرۆڵ 'مافی هیوا'ی بیرهێنایەوە و وتی: "هەنگاوی سەرەکی ئەوەیە لەم کاتەدا کە دەکەوینە ٢٦ـەمین ساڵی بەدیل گرتنەکەوە، پێویستە ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژەڤدا بێت".

گۆشەگیری ئیمرالی

ئۆزگور ئەرۆڵ، لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسای سەدە، بەبیری هێنایەوە کە تورکیا ماوەی ١٠ ساڵە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای جێبەجێ نەکردووە و وتی: "سیستەمی ئیمرالی کە ٢٦ ساڵە بەردەوامە، چیتر دەبێت قبوڵ نەکرێت."

 ئۆزگور ئەرۆڵ، یەکێک لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسای سەدە، لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ڕایگەیاند، هەر شتێک لە ئیمرالی ڕووبدات کاریگەریی جددی لەسەر سیاسەتی تورکیا و کوردستان دەکات و یەکسەر دەبێتە ڕۆژەڤ و دەبێتە هۆی قسەوباسی سیاسی و کۆمەڵایەتی، بێگومان ئەوەش پەیوەندیی بە پێگەی خۆیەوە هەیە."

پارێزەر ئەرۆل سەرنجی بۆ دیدارەکەی عومەر ئۆجالان لە ئیمرالی ڕاکێشا و وتی: "دوای چوار ساڵ بۆ یەکەمجار دیدار ئەنجامدرا، دوایین جار کە بنەماڵەی بەڕێز ئۆجالان لەگەڵی دیداریان ئەنجامدا، ساڵی ٢٠٢٠ بوو، دوای چوار ساڵ بنەماڵەکەی توانیان جارێکی تر لەگەڵی دیدار بکەن لەو کاتەوە پارێزەران نەیانتوانیوە دیدار ئەنجام بدەن، هاوکات زیندانیانی دیکە لە ڕۆژێکەوە براونەتە ئیمرالی، ڕێگە نەدراوە چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت."

دوو خاڵی سەرەکی کە دەست نیشانکران گرنگن

 پارێزەر ئۆزگور ئەرۆڵ ئەو دوو خاڵە سەرەکییەی کە لەم دیدارەدا ئاماژەیان پێکراوە بەبیر هێنایەوە و وتی: "بەتایبەت ئەو ئاماژە پێدانانەی کە بەڕێز ئۆجالان وتبووی 'من هێزی کردەیی و تیۆری ئەوەم هەیە پرسی کورد چارەسەر بکەم، گرنگە، وەڵامێکی جدییە بۆ گفتوگۆەکانی ئێستا. بێگومان ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێندرێت. دووەم ئاماژە کە وتبووی گۆشەگیری بەردەوامە.

دیداری بنەماڵە بەو مانایە نییە کە گۆشەگیری هەڵگیراوە، دەبوو دیداری پارێزەران ڕێگری لێ نەکرابا، بەڵام دیارە لەم سیستەمدا هیچ گۆڕانکارییەک نەکراوە. بە پێی هەندێک بارودۆخی سیاسی و ئۆتۆنۆم، ئێمە نازانین ئەو مەرجانەی کە زیندانیان لەوێ تێدا دەژین چۆنە، بۆیە ناتوانین وڵامێکی ڕاست بۆ ڕای گشتی بڵاو بکەینەوە. لەسەر ئەم بنەمایە کە گۆشەگیری بەردەوامە، گرنگە لەوە تێبگەین هێشتا هیچ گۆڕانکاری ڕووی نەداوە. ئێمە دەزانین ئەم سزایە هەوڵێکی یاساییە بۆ پاساوهێنانەوەی بڕیارێکی ئیداریی، بەڵام لەلایەن سیاسیەوە کۆمەڵایەتی نییە."

مافی هیوا ١٠ ساڵە لە ڕۆژەڤدا نەبووە

پارێزەر ئەرۆل بیری هێنایەوە کە بڕیاری 'مافی هیوا' لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە لەلایەن DMME دەرچووە، ماوەی ١٠ ساڵە جێبەجێ نەکراوە و وتی: "لە ساڵی ١٩٩٩، دوای ئەوەی بەڕێز ئۆجالان سزای بەسەردا سەپێندرا، دواتر سزای لەسێدارەدان هەڵوەشایەوە و لە جێگەی زیندانی هەتاهەتایی سەپێندرا ئەوانەی لەو کاتەدا ئەم بڕیاره گرتوویانیەتەوە بەو ڕژێمە ناتوانن ئازاد بن، ناتوانن سوود لە ئەگەری پارێزبەندی و مافی هیوا وەربگرن. لەدژی ئەو بڕیارە لەساڵی ٢٠٠٠ داواکارییەک پێشکەش بە DMME کرا، لە ساڵی ٢٠١٤، DMME بڕیاریدا کە قەدەغەکردنی ئەشکەنجە بە شێوەیەکی ناڕەوا بەکار هێنراوە واتە پێشێل کاری کراوە، بۆیە لە ساڵی ٢٠١٤بە دواوە ماوەی ١٠ساڵە بڕیاری مافی هیوا کەلەلایەن DMME ڕاگەیەندراوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لە شوێنی خۆیدا جێبەجێ نەکراوە. 

ئیتر هەڵگرتنی گۆشەگیری بەس نییە

سیستەمی ئیمرالی کە نزیکەی ٢٦ ساڵە بەردەوامە، چیتر قبوڵکراو نییە. لەم هەلومەرجەدا پێویستە زیانە جەستەیی و تەندروستییەکانی سەپاندنی زیندان لە ماوەی ئەو ٢٦ ساڵە لەبەرچاو بگیرێت. کاتێک هەموو ئەمانە لەبەرچاو بگیرێن، دەکرێت سیستەمی گۆشەگیری ئیمرالی هەڵبوەشێتەوە. لابردنی سیستمی گۆشەگیریی ئیمرالی بە ئەنجامدانی دوو دیدار لەگەڵ پارێزەران یان سێ دیدار لەگەڵ بنەماڵەکە ناگاتە ئەنجام. هەنگاوی سەرەکی ئەوەیە کە لەم کاتەدا کە دەکەوینە ناو  ٢٦ـەمین ساڵی بەدیل گرتنەوە، دەبێت ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژەڤدا دەبێت. مافی هیوا وەک یەکێک لە بنەما یاساییەکانی ئەم بابەتە هەمان دەرئەنجامی هەیە. هاوکات بۆ ئەوەی بتوانێ لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا ڕەوڵی کارا بنوێنێ دەبێت هەلومەرجی ئازادیی بۆ دابین بکرێت."