قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی هەمیشەیی دەستیپێکرد
قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی هەمیشەیی دەستیپێکرد. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەندێک هەرێم پاککرانەوە و چەتەیەکی زۆریش دەستبەسەرکران.
قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی هەمیشەیی دەستیپێکرد. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەندێک هەرێم پاککرانەوە و چەتەیەکی زۆریش دەستبەسەرکران.
هێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی هەمیشەیی لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند، زۆربەی ئامانجەکانی ئۆپراسیۆنەکە لە ڕۆژی دووەمدا گەیشتنە ئەنجام. هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە قۆناغی یەکەمدا هێڵی هۆل بۆ سنووری عێراق و هێڵی هۆل بەرەو تل حەمیس و هەروەها هەرێمی هۆڵ بەرەو حەسەکە و شەداد و ئەریشەیە پاککرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "٧چەتەی دیکەی داعش دەستگیرکراون. هەروەها ئاماژە بەوەکراوە ژمارەی ئەو چەتانەی لە ٢ڕۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکراون ٤٧چەتەیە، هاوکات دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەکدا گیراوە".
ئەماژە بەوەشکراوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنەکە بە گەڕان و پاککردنەوەی بەشی "موهاجیرات"ی کەمپەکە دەستیپێکردووە.