هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکراکرد

هەپەگە ئاماژەی بەوەدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دوو گەریلا شەهید بوون و وتی: "بەڵێن دەدەین لە تێکۆشانماندا یادکردنەوەیان زیندوو ڕاگرین."

ڕاگەیاندراو دەربارەی شەهید

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە شەهیدەکانەوە ئەم شتانەی دەربڕی:

"هاڕێیانمان بەرخۆدان و عەزیز لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا لە دوو کاتی جیاوازدا لە ئەنجامی هێرشەکانی دووژمندا شەهیدبوون و گەیشتن بە کاروانی نەمران.

هاڕێمان بەرخۆدان کە لە عەفرینەوە لەگەڵ بەرخۆدانەکانیدا یەکانگیربوو، بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. بە تێکۆشانە داستانیەکانیەوە لە ئاڤاشینەوە تا زاپ بەشداری تێکۆشانی دەکرد، لە نێو تێکۆشانی ئازادیماندا بە شکۆوە جێگەی خۆی دیاریکرد. هاوڕێمان لە هەموو جێگەیەک بە خواستی گورزخستن لەدووژمن ڕۆڵی دەگێڕا. لەو باوەڕەدا بوو بەم شێوەیە دەبێتە شایستەی هاوڕێی شەهیدەکانی. لە تونێلەکانی بەرخۆداندا و لە شێوەی تیمی گەریلای نیوە گەڕۆکدا لە زۆربەی ئەو چالاکیانەدا بەشداربوو کە لە هەرێمەکانی ئاڤاشین و زاپدا لە دژی داگیرکەران ئەنجام دەدرا و ئامانجی بنەڕەتی ئەوەبوو ئەرکەکانی بە بێ کەموکوڕی جێبەجێبکات. هاوڕێمان بەرخۆدان لە پێناو ئەوەی خۆی بگەیەنێت بە ئاستی گەریلایەکی پرۆفیشناڵ و لە پراکتیکدا دەریخات، بە فیداکارییەوە خەباتی مەزنی کرد.

ڕۆڵەی بوێری جزیرەی بۆتان هاوڕێمان عەزیز، بە سەرهەڵدانی تێکۆشانمان ئاشنابوو و بۆ ئەوەی ئەم تێکۆشانە بگەیەنێت بە ئەنجام، بەبێ دوودڵی خۆی گەیاند بە چیا ئازادەکانی کوردستان. هەر لەوکاتەوەی بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا دەبێت، تێکۆشانی مەزنی کرد. هاوڕێمان ئامادەبوونی لە هەموو جێگەیەک کردبوو بە هێمای خۆی. لە ڕۆژئاواوە بۆ قەندیل، لە خواکوڕکەوە بۆ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی هەرێمەکانی مەدیا بوو بە خاوەنی تێکۆشانێکی بێهاوتا و هەموو کات هەوڵی دەدا ئەرکەکەی بە بێ کەموڕی ڕاپەڕێنێت. هاڕێمان بە تایبەتمەندییەکانیەوە بوو بە میلیتانێکی نمونەی ئاپۆیی. بوو بە شۆڕشگێڕێکی لەو شێوە کە هەموو کات بە دڵسۆزییەکانی و بەها ئازادییەکانیەوە لە تێکۆشانەکانماندا یادبکرێتەوە.

بەم هەستەوە سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هەردوو هاوڕێ شەهیدمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەربرین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە لە تێکۆشانماندا یادکردنەوەیان زیندوو ڕاگرین.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناسناو: بەرخۆدان قارەمان

ناو و پاشناو: محمەد سلێمان

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: فەریدە- موسا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

***

ناسناو: عەزیز گابار

ناو و پاشناو: سەردار سۆنمەز

شوێنی لە دایکبوون: شڕناخ

ناوی دایک و باوک: لەیلا- عەزیز

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."

بەرخۆدان قارەمان

عەزیز گابار