'کەیسی سلێمان ئەحمەد لە چوارچێوەی پلانگێڕیدایە'

ڕۆژنامەنووسان لەبارەی کەیسی ڕفاندن و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدەوە قسەیانکرد و وتیان: "کەیسی سلێمان ئەحمەد پێشێلکاری ئازادی ڕادەربڕینە و لە چوارچێوەی پرسی پلانگێڕیدایە."

سلێمان ئەحمەد

ماوەی٢٤٩ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنوس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز، لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە دەروازەی فیشخاپوور ڕفێنراوە. بە تۆمەت و پاساوی ناڕەوا.بۆ دژوەستناوە لە بەرامبەر ڕفاندی سلێمان ئەحمەد، لە سەرئاستێکی بەرفراوان لە لایەن ڕۆژنامەوانانی ئازادەوە بە سازدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و دەڕبرینی دەنگی ئازادییان لە دژی ئەم کارەی پەدەکە هەڵوێستیان پیشانداوە.

هەر لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکاندا ڕۆژنامەوانانی دەنگی ئازاد لە رێگەی ئاژانسمانەوە هەڵویستی ناڕەزایەتی خۆیان دەڕبڕی.

ڕۆژنامەنوس شادیار شۆڕش، لە بارەی کەیسی سلێمان ئەحمەدەوە، پێیوابوو جیاواز لە هەموو کەیسەکانی تر، کەیسی سلێمان ئەحمەد لە چوارچێوەی پرسی پلانگێڕی و داگیرکاریدایە و وتی: "سلێمان ئەحمەد جگە لە کاری ڕاگەیاندن و گەیاندنی دەنگی ئازاد هیچ چالاکییەکی تری نەبووە و ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە، کە هەر ئەوەندەی هاوسۆزیەکت بۆ تەڤگەری ئازادی کوردستان و ئازادی هەبێ، ئەوە هەوڵی تاوانبارکردنت دەدەن."

هەر سەبارەت بەم پرسە، ڕۆژنامەنوس شۆخان میرزا، ڕوونیکردەوە کە پرسی سلێمان ئەحمەد، وەک پرسی زیندانیانی بادینان پێشێلکردنی دەنگی ئازادە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "ئەمە ئەوەمان پێدەڵێ کە دەسەڵات، بەتایبەت دەسەڵاتی پەدەکە دەنگی ئازادی پێ قبوڵ ناکرێت و هەوڵ دەدا سەرکوتی بکا، منیش وەک ڕۆژنامەنوسێک دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی سلێمان ئەحمەد و داوای هاوهەڵوێستی ڕۆژژنامەنووسان دەکەم لەم بارەیەوە، پێویستە دەنگەکانمان بە ڕێکخراوتر بگەیەنین و کاریگەری گەورەتر دروست بکەین."