بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، کە ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەکیان لە بارەوە وەرنەگیراوە، بەمەبەستی دیدار لە گەڵیاندا داواکارییان پێشکەش کرد.

ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە و گۆشەگیرییەکی توندکراو دژی بەڕێوەدەچێت، محەمەد ئۆجالان برای ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

ھاوکات بەهەمان داواکارییەوە عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.