جەنگاوەرانی هەبەدەهە ئاگرییان لە کارگەیەکی ڕیسایڵکردن بەردا

جەنگاوەرانی هەبەدەهە ئاشکرایانکرد بە ئامانجی وەڵامدانەوەی ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر باکووری کوردستان، لە بوورسای ئاگرییان لە کارگەیەکی ڕیسایڵکردن بەرداوە.

سەر باکووری کوردستان، لە بوورسای ئاگرییان لە کارگەی درستکردنی کۆنتێنەر بەرداوە.

جەنگاوەرانی بەرخۆدێری قارەمانی هەبەدەهە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەمەدراوە: "وەک وەڵامدانەوەیەک لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە باکووری کوردستان لە دژی گەریلا بەڕێوەی دەبات، لە ١٩ی حوزەیران لە بوورسا/ئۆرهانغازی ئاگرییان لە کارگەیەکی ڕیسایڵکردنی سەر بە کەسێکی فاشیست بەرداوە."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە زیانێکی  زۆر بەر کارگەکە کەوتووە. چەندین ئۆتۆمبێلی نزیک کارگەکەش سوتاوون.