بە دیمەن

هێرش و بەرخۆدان لە شەهبا لە چاوی ڕۆژنامەنووسانەوە_ بەشی دووەم

بە ئۆپەراسیۆنی هەیئەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە) لەسەر ڕژێمی ئەسەد بە پشتگیری دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر شەهبا. لە ١ی کانوونی یەکەمدا گەل لەبەر هۆکاری سەلامەتی ناچاربوون لە شەهبا کۆچ بکەن. ڕۆژنامەنووس ڕۆژ دەنیز باسی لە بەرخۆدانی هێڵی شەهبا-شێراوا کرد.

شاهیدی ڕۆژنامەنووسان لە شەهبا

لە ٢٧ی تشرینی دووەم بە ئۆپەراسیۆنی هەیئەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە) ڕژێمی سووریا هێزی خۆی کشاندەوە. لە شەهبا خەڵکی عەفرین لە بەرانبەر هێرشی چەتەکان بە ڕۆحی بەرخۆدان هەڵوێستیان وەرگرت. خەڵکی کانتۆن کە بە پێی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ خۆیان ڕێکخستبوو، تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش دەستیان لە تێکۆشان هەڵنەگرت. زیاتر لە ٧ ساڵ بۆ ئەوەی لە عەفرین بگەرێنەوە لە نێو هەلومەرجی سەختدا بەرخۆدانیان کرد. بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر شەهبا، لە ١ی کانوونی یەکەمدا بڕیاری کشانەوە لە پێناو سەلامەتی گەل درا و گەل ناچار بوو لە شەهبا کۆچ بکات. ڕۆژنامەنووس ڕۆژ دەنیز کە بەرخۆدان لە هێڵی شێراوا و شەڕی هەرێمەکەی لە نزیکەوە دەگوازتەوە، باسی ئەو کاتەی کرد.

'هەڕەشەکان لەسەر شێراوا کۆتایی نەهاتوە'

ڕۆژ دەنیز ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی هەیئەی تەحریر ئەل شام ((هەتەشە) بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سووریا کرد و وتی، "لە ئۆپەراسیۆنی دژی ڕژێمی سووریا، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ڕووبەڕووی ڕووداوی نوێ بووینەوە. سەربازانی سوریا بێ ئەوەی کە لە بەرانبەر هەتەشە بەرخۆدان بکەن دەستیان لە بەرە و کەلولەپەلە سەربازییەکانیان هەڵگرت. هەوڵیاننەدا خاکەکەیان و بەرەکەیان بپارێزن. هەڵوەشاندنەوەی ڕژێم بە ئاسانی ئەنجامدرا. لەبەر ئەوەی ئۆپراسیۆنەکە بە کاتێکی کەم کۆتایی هات".

ڕۆژ دەنیز ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئۆپەراسیۆنەکە ڕۆشتە ڕۆژئاوای حەلەب و گوتی: "تاکتیکی کۆنترۆڵکردنی ناوەند لە ڕۆژئاواوە بەکارهێنرا. بۆیە ٦ گوندی شێراوای برجقاسێ، کلۆتێ، باشەمرێ، زرناتێ، مەیاسێ، گوندی مەزن و نوبول و زەهرا، لە ڕۆژئاوای حەلەب شوێنێکی ستراتیژی بوون. بە تایبەتی ٦ گوندی شرێوا دوای گوندەکانی عەقیبە و زیارەتێ هەمیشە لە نێو مەترسیدا بوون".

'لەگەڵ هەلومەرجە سەختەکەدا بەرخۆدانیش نەوەستا'

ڕۆژ دەنیز ئاماژەی بە ڕابردووی هەرێمەکە کرد و وتی: "ئەم ٦ گوندە لە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕۆژی بە جێهێشتنی عەفرین و لەوێ گەمارۆ دراو بوون. لە لایەکەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گەمارۆدرا بوون، لە لایەکی تریش لە نوبول و زەهرا لەلایەن ڕژێمی سووریاوە گەرمارۆدرا بوون. بۆیە هەمیشە لەو ٦ گوندە بەرخۆدان هەبوو. هەمیشە هەڕەشە و هێرش بۆ سەریان هەبوو، لە نێو هەلومەرجێکی سەختی ژیاندا بوون. بە تایبەتی بە ئۆپراسیۆنی هەتەشە و هەروەها پێش ئەوەش لە ژێر هەڕەشەدا بوون".

ڕۆژ دەنیز وتیشی: "لە کاتی داگیرکاری، هەوڵمانداوە دەنگی خەڵکی عەفرین بین، باسی ئازارەکانیانمان دەکرد، لە بەرانبەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر شەهبا، بەرخۆدانی شەڕڤانانمان لە شێراو تۆمار کرد".

لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕۆژ دەنیز وتی "ئاگاداری ئەوە بووین کە لە هەر کاتێکدا دەبێت ڕۆڵێکی جیاواز ببینین، هەر بۆیە بڕیارمدا بچمە بەرەکانی پێشەوە. وەک باسم کرد ئەم ٦ گوندە هەمیشە لە مەترسیدابوون، بەڵام لەم دواییانەدا مەترسی زیاتر بوو.  گرنگی ئەم گوندانە بۆ دەوڵەتی تورک  ئەوەیە کە لە لایەک ستراتیژە و پلانەکانیان بە هێزتر دەکات. بەدەستهێنانی ئەم گوندانە بە واتای داگیرکردنی نوبول و سەهرای دێت".

ڕۆژ دەنیز بیری هێنایەوە کە دەوڵەتی تورک لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا دەستی لە هەوڵدان بۆ بە دەستهێانی ئەم گوندانە هەڵنەگرت و گوتی: "بەڵام لە سایەی بەرخۆدانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین و گەل، لە ٧ ساڵدا تورک ناتوانێت بە ئامانجەکەی بگات. تا جێهێشتنی شەهبا ئەم ٦ گوندە بەرخۆدانێکی مەزنیان نیشاندا".

دوای ئەوەی کە لە ٢٧ی تشرینی دووەم هەتەشە هێرشی کردە سەر ئامانجەکانی ڕژێمی سوسریا، هێزەکانی ڕژێم لە بەرەکانیان لە شەهبا، نوبول و زەهرا بەرگرییان نەکرد و کشانەوە. ڕۆژ دەنیز ئاماژەی بەوەکرد کە کرد کە هێزەکانی ڕێژیم تەنانەت گوللەیەکێکان نەتەقاند، تانک و تۆپ و کەرەستە سەربازییەکانیان بەجێهێشت و کشانەوە.

'هەواڵە ساختەکانمان پوچەڵ کردەوە'

ڕۆژ دەنیز ئاماژەی بەوەشدا دوای کشانەوەکە تەنها خەڵکی شەهبا و هێزەکانی ڕزگاریخوازی عەفرین (هەرەئە) مانەوە و گوتی: "گەلێک جار هەواڵی ناڕاست لەسەر چۆڵکردنی شێراو و تل رەفعەت بڵاوکرایەوە. بۆ دەستنیشانکردنی ئەو زانیارییە ناڕاستانە، لە نێو گەلدا بووین و ژیانی گەلمان تۆمارکردن، بۆ جیهانی دەرەوە بڵاومان کردەوە.  ئەوەی بە چاوی خۆمان بینیمان و ئەوەی دەوڵەتی تورک بڵاوی دەکردەوە گەلێک جیاواز بوون. لە بەرەکانی پێشەوە شەڕڤانان تێدەکۆشان، لەبەرەکانی پشتەوە گەل بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە سڵاوی لە بەرخۆدان دەکرد و ئەم دۆخە مۆڕاڵی بڵند دەکردەوە. ئەم جۆش و خرۆشە کاریگەری لەسەر شەڕڤانانی بەرەی پێشەوە هەبوو. لەم ساتانەدا ترسیش بڵاوبووەوە. لە لایەک دەنگی گوللە دەهات، لە لایەکی دیکەشەوە جۆشی گەل خەباتمانی بەهێزتر دەکرد. هەر بۆیە بیرمان لەوە نەدەکردەوە هەنگاو بۆ دواوە بنێین. ئەم جۆش و خرۆشە و مۆڕاڵە تا ١ی کانوونی یەکەم بەمجۆرە بەردەوامبوو. لە پێناو سەلامەتی گەل و بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی ڕوونەدات، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە وەک عەفرین نەبێت، بڕیاری کشانەوە درا".

'باوەڕمان بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆمان هەرگیز لە دەست نەداوە'

ڕۆژ دەنیز ئاماژەی بەوەشکرد کاتێک هێڵی شێراو و ٦ گوندی دەوروبەری لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە گەمارۆدرابوون، گەلی هەرێمەکە ناچاربوون کۆچ بکەن و وتی: "گەلێک لە بنەماڵەکان شێراو لەبەر ئەوەی دەرفەت نەبوو نەیانتوانی لە نێو چەتەکان بڕۆن و لە ژێر مەترسییەکی مەزندا بوون.خەڵکی جارێکی دیکە ناچاربوون کە لە شەهباوە کۆچ بکەن کە زیاد ٧ ساڵ بەرخۆدانیان کرد. خەڵک کە بە هیوای گەڕانەوە بۆ عەفرین تێکۆشانی دەکرد، جارێکی کەوتنە نێو دۆخێکی سەختەوە، بەڵام ڕۆحی بەرخۆدانی خۆیان پاراست. کۆمەڵگەی ئاکو لە شەهباوە کۆچی کرد ڕوویان لە تەبقە و ڕەقە کرد، هەندێکیان چوونە کانتۆنی جەزیرە. لەگەڵ قۆناغی زۆر سەختدا مۆڕاڵ و ئیرادەی گەل هەرگیز کەم نەبووەوە. خەڵکی عەفرین کە هەوڵی خۆڕێکخستنیاندا، بڕیاری گەڕانەوەی بۆ عەفرین بە بەرخۆدان نیشاندا. گەل ئاماژەی بەوەدا کە جێهێشتنی شەهبا بە مانای تەواوەتی چۆڵکردن لە عەفرین نییە و بە ژیانی خۆیان بەرخۆدان بەهێز دەکەن، بەردەوامی بە تێکۆشانەکانیان دەدەن".