دایکانی گوندی خوڕخوڕەی کۆبانێ خواردن بۆ شەڕڤانان ئامادە دەکەن
دایکانی گوندی خوڕخوڕەی رۆژئاوای کۆبانێ، خواردن بۆ شەڕڤانان و رۆڵەکانی خۆیان ئامادە دەکەن، کە لە بەرەکانی بەرخودان، خاک و گەلەکەیان دەپارێزن.
دایکانی گوندی خوڕخوڕەی رۆژئاوای کۆبانێ، خواردن بۆ شەڕڤانان و رۆڵەکانی خۆیان ئامادە دەکەن، کە لە بەرەکانی بەرخودان، خاک و گەلەکەیان دەپارێزن.
شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە لە بەرەکانی تشرین و قەرەقۆزاق بەرامبەر هەوڵە داگیرکەرییەکان وەستاونەتەوە و گەلیش بەو پەڕی تواناوە پشتیوانیان لێدەکات. دایکانی کانتۆنی فورات رۆژانە خواردن بۆ شەڕڤانەکانیان ئامادە دەکەن و بەو جۆرە بەشدارن لە بەرخودان و پارێزگاریی لە هەرێمەکەیان.
دایکانی گوندی خوڕخوڕەی رۆژئاوای شاری کۆبانێش ئەو کارە دەکەن. ئەو خواردنەی ئامادە دەکرێ، راستەوخۆ بۆ شەڕڤانان لە سەنگەرەکانی پێشەوە دەنێردرێت.
جێگەی باسە لە دایکان نەک هەر خواردن ئامادە دەکەن، بەڵکوو لەهەمان کاتدا شەوانە بەشدارن لە ئێشکگری لە گەڕەک و شەقامەکانیان.