هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، كه له نێوان ٢٢ و ٢٧ی ئه‌یلول له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی چالاكی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان پێكهێناوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كه ٢٢ی ئه‌یلول له گوندی عهنابكێی ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین له به‌رامبه‌ر چه‌ته‌كانی داگیركه‌ر چالاكی تایبه‌ت ئه‌نجامدراوه. به پێی راگهیهنراوهكه ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه روون نه‌بووه‌ته‌وه.
له گوندی برج حه‌یده‌ر ٨ چه‌ته كوژران
له چالاكیهكیشدا له ٢٦ی ئه‌یلول له گوندی برج حه‌یده‌ری ناوچه‌ی شێراوا له دژی چه‌ته داگیركه‌ره‌كان چالاكی ئه‌نجامدرا.
هێزی رزگاری عه‌فرین له‌باره‌ی ئه‌و چالاكیه‌وه ئه‌م زانیارییه‌ی راگه‌یاند، "له گورزی یه‌كه‌مدا ٣ چه‌ته كوژران. دواتر دوژمن دوو جار ویستی كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ڵبگرێته‌وه. له‌و دوو جاره‌شدا هێزه‌كانمان له گروپی چه‌ته داگیركه‌ره‌كانیان دا كه ده‌یانویست كوژراو و برینداره‌كان هه‌ڵبگرنه‌وه. له‌وێش ٥ چه‌ته كوژران، ٦ چه‌ته‌ش برینداربوون. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا به گشتی ٨ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران، لاینیكهم ٦ چه‌ته‌ش برینداربوون".
له گۆبه‌ل ٣ سه‌ربازی سوپای تورك كوژران، ٢ی تریش برینداربوون
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین باسیان له‌وه‌كرد كه له ٢٧ی ئه‌یلولیش له گوندی گۆبهلێی ناوچه‌ی شێراوا له سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر وه‌شێنراوه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه له‌و چالاكیهدا ٣ سه‌ربازی سوپای توركی داگیركه‌ر كوژراون، ٢ی دیكه‌ش برینداربوون".
هـ . ب