هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین: ١٤ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژران
هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین رایگه‌یاند، كه له عه‌فرین و شه‌هبا له دژیی داگیركه‌رانی ده‌وڵه‌تی تورك چالاكییان ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا ١٤ چه‌ته كوژراون.
هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین رایگه‌یاند، كه له عه‌فرین و شه‌هبا له دژیی داگیركه‌رانی ده‌وڵه‌تی تورك چالاكییان ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا ١٤ چه‌ته كوژراون.
هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین به راگه‌یه‌نراوێكی نوسراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی شه‌را و شێراوای عه‌فرینی داگیركراو و شه‌هبا چالاكییان ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه ئاماری چالاكییه‌كان به‌م جۆره‌یه:
"له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی كه هه‌موو رۆژێك زیاتر ده‌بن، چالاكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان به‌رده‌وامن. له‌و چوارچێوه‌دا:
رۆژی ٢٣ی نیسان له گوندی جلبرێی ناوچه‌ی شێراوا، له به‌رامبه‌ر ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته داگیركه‌ره‌كان چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێنرا.هه‌مان رۆژ دوو چالاكی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له به‌رده‌م گوندی مالیكیه ئه‌نجامدران. له‌و دوو چالاكیهدا ٢ چه‌ته كوژران.
رۆژی ٢٤ی نیسان هێزه‌كانمان له به‌رده‌م خاڵی پشكنینی شه‌هبا له دژی باره‌گایه‌كی چه‌ته داگیركه‌ره‌كان چالاكیان ساز كرد. له‌و چالاكیهدا ٤ چه‌ته كوژران و دوو چه‌ته‌ش برینداربوون.
هه‌مان رۆژ له چالاكیه‌كدا نیشانشكێنیدا له گوندی ساموقا ئه‌نجامدرا و چه‌ته‌یه‌ك كوژرا.
رۆژی ٣٠ی نیسان له گوندی كیمارێ، هێزه‌كانمان به‌رامبه‌ر باره‌گایه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكیه‌كی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا ٧ داگیركه‌ر كوژران، چه‌ندین داگیركه‌ریش برینداربوون. ژماره‌ی برینداره‌كان روون نه‌بووه‌ته‌وه. له‌و چالاكیهدا باره‌گا و سه‌نگه‌ری داگیركه‌ران تێكشكێنرا. هه‌روه‌ها دوو چه‌كی كڵاشینكۆف و هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی ته‌كنیكی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا به گشتی: ١٤ داگیركه‌ر كوژراون، لانیكه‌م ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون".
هـ . ب